پاریس لەم هاوینەدا دوو لە ئەستێرەکانی یانەکەی دەخاتە لیستی فرۆشەوە

یاریگا –
دوای بەرزکردنەوەی جامی چامپیۆنزلیگ یانە فەرەنسییەکە دەستبەرداری دوو لە ئەستێرەکانی دەبێت.
کۆتایی هەفتەیەکی مێژوویی بوو بۆ پاریس سانجێرمان، دواجار ئاهەنگی یەکەم نازناوی چامپیۆنزلیگیان گێڕا. خۆشی هاندەران و ئاهەنگگێڕانی یاریزانان لە پارک دۆ پرێنس بووە هۆی ئەوەی کە بۆنەیەکی لەبیرنەکراو دروست بێت کە لە یادی یانەکەدا دەمێنێتەوە.
بەڵام ئەم خۆشییە زۆر ناخایەنێت، چونکە جامی جیهانی یانەکان نزیکە و پاریس سانجێرمان دەبێت لە 15ی حوزەیران رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدرید ببێتەوە، ئەو تیپە کە ئێستا تاجی پاڵەوانی ئەوروپای لەسەرە، دەبێت لە قۆناخێکی دیکە بەهای خۆی بسەلمێنێت. هەر بۆیە بەڕێوەبەرانی یانەکە پلانی گواستنەوەی داهاتوویان دادەڕێژن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیاکانی ئەرجەنتین، پاریس سانجێرمان لە لێواری گواستنەوەی فرانکۆ ماستانتونۆی بەهرەمەندی تەمەن 17 ساڵی ریڤەر پلێتدایە، هەرچەندە ئەو لاوە ناوەڕاستکارە راستەوخۆ روو لە فەرەنسا ناکات. لە لایەنی رۆیشتن لە یانەکەش، دۆخی جیانلویجی دۆنارۆما و مارکوینۆس دیار نییە و بەم زووانە داهاتووی دۆنارۆما یەکلایی دەکرێتەوە.
بەگوێڕەی هەواڵێکی رۆژنامەی لیکیپ، پاریس سانجێرمان دوو یاریزانی لە لیستی فرۆش داناوە، ئەوانیش لی کانگ ئین و گۆنچالۆ رامۆس. هیچ کامیان لە پلانەکانی یانەکەدا نین بۆ وەرزی داهاتوو و پێشبینی دەکرێت لەم میرکاتۆیە پاریس جێبهێڵن.
دەنگۆی ئەوە هەیە یانەکانی وەک ئارسیناڵ، ناپۆلی و چەندیانەیەکی لالیگا بۆ ئەستێرە کۆرییە لەسە هێڵن و یانەکە لە یەکەم ئۆفەری فەرمی کە سوودی بەرچاوی بۆیان هەبێت ئامادەی دانوستانن.