
یاریگا –
ئه‌مرۆ له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش، مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند وه‌ك سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان و چوار ئه‌ندامی دیكه‌ی به‌رێوه‌چوو.
پێشتر تۆڕی وه‌رزشی یاریگا وه‌ك یه‌كه‌م میدیا بڵاویكردوه‌وه كه سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند له شوێنی تاریف عه‌بدولره‌حمان ده‌بێته سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان.
تایبەت بە یاریگا؛ سەڵاحەدین سیامەند دەبێتە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان
سه‌ردار ئیسماعیل به‌رێوه‌به‌ری گشی وه‌رزش له مه‌راسیمی ده‌ساوده‌ستكردنی پۆستی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان رایگه‌یاند، سوپاسی تاریق عه‌بدولره‌حمان وه‌ك سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دیكه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ین له ماوه‌ی رابردوو كاری باشیان كرد، به‌ڵام ئه‌م گۆرانكارییانه پێویسته‌و به‌م زووانه گۆرانكاری له یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانیش ده‌كرێت و هه‌ڵبژاردنیش بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه وه‌رزشیه‌كانی كوردستان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له مه‌راسیمه‌كه خه‌ڵاتی رێزلێنان به سه‌رۆك و ئه‌ندامانی پێشووی یه‌كێتیه‌كه كرا و به‌فه‌رمی پۆستی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان راده‌ستی سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری پێشووی ئه‌و یانه‌یه كرا.
له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان و پرۆژه‌یان بۆ یه‌كێتیه‌كه سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند رایگه‌یاند، پلانی باشمان بۆ به‌ره‌و پێشبردنی تۆپی پێی كوردستان هه‌یه، ده‌مانه‌وێت خوله‌كانی كورستان به‌هێزبكه‌ینه‌وه، ده‌بێت خوله‌كه ماوه‌كه‌ی زیاتر بخایه‌نێت.
له‌ماوه‌ی رابردوو گۆڕانکاریی لە پێنج ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان کرا، هەریەکە لە عەباس عەلی وەکو جێگری سەرۆک، حەسەن سەلیم وەکو ئەمینداری دارایی، دارەوان قادر و هەکاری داود و موحسین مەولود وەکو ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەستبەکاربوون.
سەڵاحەدین سیامەند لە ساڵی 1978 لە دایکبووە، یاریی بۆ یانەکانی هەولێر، زەورا و زاخۆ کردووە، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق و کوردستان بووە، لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق نازناوی جامی ئاسیای 2000ـیان بەدەستهێنا، هەروەها لە مۆندیالی لاوان گۆڵی لە هەڵبژاردەی کەنەدا تۆمارکردووە و ساڵی 2010 بەیەکجاریی وازی لە یاریکردن هێنا.
لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی 2021 لە هەڵبژاردنەکانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر دەرچوو، وەکو جێگری سەرۆکی یانەی هەولێر دەستبەکاربوو، سەرەتای ساڵی رابردوو دەستی لەکارکێشایەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ساڵی 2006 دامەزراوە و سەرپەرشتی چالاکییەکانی تۆپی پێی هەرێمی کوردستان دەکات، سەڵاحەدین سیامەند لەدوای سەفین کانەبی و تاریق عەبدولڕەحمان دەبێتە سێیەمین سەرۆکی فیدراسیۆنەکە.