91 ساڵ؛ جارێکی دیکە جامە نازدارەکە گەڕایەوە پاریس

یاریگا –
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا کە ئێستا بەیەکێک لە بەناوبانگترین و بەهێزترین پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێی یانەکان لە جیهاندا دادەنرێت، مێژوویەکی دوور و درێژ و پڕ لە گۆڕانکاری هەیە سهرهتای بیرۆكهی بهرێوهچوونی پاڵهوانهتیهكهش له پاریس بوو.
ئەم پاڵەوانێتییە لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمەوە دەستی پێکرد و بە چەندین قۆناخی گەشەکردندا تێپەڕی تا گەیشتە ئەم شێوازەی ئێستای.
بیرۆکەی دروستكردنی پاڵەوانێتییەک بۆ یانە پاڵەوانەکانی وڵاتانی ئەورووپا بۆ یەکەمجار لەلایەن رۆژنامەنووسی فهڕهنسی ژاک فێران له پاریس دهژیان ئهم بیرۆكهیه پێشكهشكرا، پێشتر چەندین پاڵەوانێتی ناوچەیی و کیشوەری سنووردار هەبوون، وەک جامی چالێنج (Challenge Cup) لە نێوان یانەکانی ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجەر، جامی میترۆپا (Mitropa Cup) بۆ یانەکانی ئەورووپای ناوەڕاست، و جامی لاتین (Latin Cup) بۆ یانەکانی فەرەنسا، ئیتالیا، ئیسپانیا و پورتوگال دهكرا هەروەها پاڵەوانێتییەکی نافەرمی بە ناوی “پاڵەوانێتی جیهانی” لە نێوان پاڵەوانی خولی ئینگلتەرا و سکۆتلەندا بەڕێوەدەچوو.
ئیلهامی سەرەکی بۆ دامەزراندنی پاڵەوانێتییەکی گشتگیر بۆ یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە پاڵەوانێتییەکی هاوشێوە لە ئەمریکای باشوورەوە وەرگیرا کە ناوی پاڵەوانێتی پاڵەوانەکانی ئەمریکای باشوور” (Campeonato Sudamericano de Campeones) بوو لە ساڵی 1948بەڕێوەچوو.
رۆژنامەنووسی فەرەنسی، گابرێل هانۆ، کە بۆ ڕۆژنامەی لیکیپ کاری دەکرد، زۆر سەرسام بوو بەم بیرۆکەیە و هەستی کرد ئەوروپاش پێویستی بە پاڵەوانێتییەکی لەم شێوەیە هەیە.
Le Parc des Princes s’embrase pour célébrer le titre du PSG ! 🤩 pic.twitter.com/bd3KiZX0Q0
— L’Équipe (@lequipe) June 1, 2025
ڕووداوی یەکلاکەرەوە لە کانوونی یەکەمی 1954 ڕوویدا، کاتێک یانەی وۆڵڤەرهامپتۆن واندەرەرزی ئینگلیزی لە یارییەکی دۆستانەدا توانی له یانەی هۆنڤێدی ههنگاری بباتهوه ، کە زۆرێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی بەهێزی ئەو کاتەی هەنگاریای لەخۆگرتبوو.
دوای ئەم سەرکەوتنە، میدیای بەریتانی وۆڵڤی بە پاڵەوانی جیهان وهسفكرد، ئەمە بووە هۆی ئەوەی گابرێل هانۆ (Gabriel Hanot)، سەرنووسەر و رۆژنامەنووسی دیاری لیکیپ، کە ماوەیەکی زۆر بوو بانگەشەی بۆ پاڵەوانێتییەکی لەم شێوەیە دەکرد، بە فەرمی پێشنیازی پڕۆژەیەک بکات بۆ دامەزراندنی “جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا. هانۆ پێی وابوو پێویستە پاڵەوانێتییەک هەبێت کە بە شێوەیەکی ڕاستەقینە باشترین یانەی کیشوەرەکە دیاری بکات.
رۆژنامەی لیکیپ و بەتایبەتی گابرێل هانۆ و ژاک فێران ڕۆڵێکی سەرەکییان گێڕا لە خستنەڕووی بیرۆکەکە و کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆی. لیکیپ لە نیسانی 1955 کۆبوونەوەیەکی لە پاریس ڕێکخست و بانگهێشتی نوێنەری چەندین یانەی بەناوبانگی ئەورووپی کرد بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەکە. لیژنەیەکی تایبەت بە سەرۆکایەتی ئێرنست بێدرینیان پێکهێنرا بۆ دانانی نەخشەڕێگای پاڵەوانێتییەکە.
Le Parc des Princes s’embrase pour célébrer le titre du PSG ! 🤩 pic.twitter.com/bd3KiZX0Q0
— L’Équipe (@lequipe) June 1, 2025
لە سەرەتادا هەوڵدرا پاڵەوانێتییەکە بە ناوی سەرۆکی ئەوکاتی فیفا، رۆدۆڵف سیلدرایەرز (Rodolphe Seeldrayers)، بکرێت بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی فیفا، بەڵام سیلدرایەرز ئەمەی ڕەتکردەوە.
لە کۆنگرەی یوێفا لە ئازاری 1955، پڕۆژەکە پێشکەشکرا و لە نیسانی هەمان ساڵدا پەسەندکرا، فیفا مەرجی ئەوەی دانا کە یانە بەشداربووەکان دەبێت ڕەزامەندی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەی خۆیان بەدەستبهێنن و پاڵەوانێتییەکە لەژێر چاودێری یوێفادا بكرێت.
Chapter 3 – The pivotal match 🎞️
A precise moment, when everything changes. 🔴🔵 pic.twitter.com/L1ECgECXNl
— Paris Saint-Germain (@PSG_English) May 30, 2025
بەم شێوەیە، یەکەم وەرزی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە وەرزی 1955-1956 بە بەشداری 16یانە دەستیپێکرد، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بووە یەکەم براوەی نازناوەکە دواتر پاڵهوانهتیهكه به چهند قۆناخێك گهشهی كرد.
دوای زیاتر له 91 ساڵ كه بیرۆكهی پاڵهوانهتیهكه له پاریس سهری ههڵدا بۆ یهكهمجار ئهم ساڵ نازناوهیان بهدهستهێنا له پێشووتر تهنها یانهی مارسێ له فهڕهنسا ئهم نازناوی بهدهستهێنابوو.