ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

ناسڕ خلێفی توانج له‌ كیلیان ئێمباپێ ده‌دات

Yariga App

یاریگا –

ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان پەیامێکی ناراسته‌وخۆی بۆ کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی پێشووی یانەکەی نارد ئه‌مه‌ش لە میانی ئاهەنگگێڕانی بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا نازناوه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه‌.

رۆژنامەی ئۆنزی مۆندیالی فەرەنسی به‌شێك له‌ قسه‌كانی ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی بڵاوكرده‌وه‌، كاتێك له‌كۆشكی ئێلیزا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا قسه‌یان بۆ یاریزانه‌كان كرد و سه‌رۆكه‌كه‌ گوتی،

باشترین ڕاهێنەری جیهانمان هەیە کە لویس ئێنریکییە و باشترین بەڕێوەبەری وەرزشی جیهانمان هەیە کە لویس کامپۆسە.

ئه‌مرۆ ئێمە یەک ئەستێرەمان نییە، كۆمه‌لێك ئەستێرەمان هەیە کە بۆ تیپەکە یاری دەکەن، له‌ پێناو تیپه‌كه‌ ده‌جه‌نگن.


رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئه‌م لێدوانه‌ی ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سان جێرمان توانجێكی ناراسته‌وخۆیه‌ له‌ كیلیان ئێمباپێ، كه‌ خۆی به‌ ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌ ده‌زانی و ریزی یانه‌كه‌ی جێهێشت، دوای رۆیشتنی ئه‌و پاریس نازناوی چامپیۆنزلیگی برده‌وه‌.


هه‌روه‌ها له‌ كۆتاییدا سه‌رۆكی یانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ رایگه‌یاند،

ئەم سەرکەوتنە بۆ فەرەنسا و بۆ تۆپی پێی فەرەنسی زۆر گرنگ بوو، کە هەمیشە ڕەخنەی لێدەگیرێت، ئێمە یەکێک لە باشترین خولەکانی جیهانمان هەیە، هەروەها باشترین سەرۆکی خولەکەمان هەیە کە ڤینسێنت لابرونە، کە بەهەمان شێوە ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە، بەڵام لەگەڵ ئێمە کارێکی کرد و سەرکەوتوو بوو، تۆپی پێی فەرەنسا لەسەر ڕێڕەوی ڕاستە، ئێمەش دەمانەوێت جارێکی دیکە سەرکەوتن بەدەستبهێنین.

بابەتی زیاتر

Back to top button