ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ راهێنەرێکی ناوداری سێریا ئەی ماڵاوایی کرد

دوای نۆ ساڵ..

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی جیان پیێرۆ گاسپێرینی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ئاتاڵانتای جێهێشت.

ماڵپەڕی فەرمی ئاتاڵانتا بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی دوای 9 ساڵ لە سەرپەرشتیکردنی تیپەکە، جیان پیێرۆ گاسپێرینی دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە کێشاوەتەوە و ماڵاوایی کردووە.

مستەری ئازیز.

بەڕاستی گەشتەکەمان سەرسوڕهێنەر بوو، بۆ هەمیشە وەک گەشتێکی سەرسوڕهێنەر لە جیهانی تۆپی پێدا دەمێنێتەوە.

نۆ ساڵی ناوازە، کە لەو ماوەیەدا چ لەسەر ئاستی ئیتاڵیا چ لەسەر ئاستی ئەوروپا سەرکەوتنی گەورەمان بەدەستهێنا کە بۆ هەمیشە لە مێژووی ئاتاڵانتا بە پرشنگداری دەمێننەوە.

هەرگیز ناتوانین سوپاست بکەین بۆ ئەو هەموو هەستانەی پێتبەخشین، وە بۆ ئەو هەموو چێژ و خۆشییەی لەگەڵ خەڵکی بێرگامۆ و هاندەرانمان هاوبەشیمان پێیکردووە.

دوای چەندین ساڵ بە رەوای دەزانین رێز لە خواستت بگرین بۆ تاقیکردنەوەی ئالنگاری نوێ، بۆ هەمیشە پەیوەندیمان بە پتەویی دەمێنێتەوە و رێزی یەکتر دەگرین.

هەموومان ئێستا و بۆ هەمیشە سوپاست دەکەین.

بەدڵ و بەگیان، خێزانی ئاتاڵانتا.

گاسپێرینی لە هاوینی 2016 پۆستی راهێنەرایەتی ئاتاڵانتای وەرگرت، لە 439 یاریی سەرپەرشتی یانەکەی کردووە، 228 یاریی بردووەتەوە، 101 یاریی یەکسانبووە و 110 یاریی دۆڕاوە. لە وەرزی 2023/2024 بۆیەکەمجار نازناوی یۆرۆپالیگی بۆ یانەکە بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button