ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ کێشە بۆ پەیوەندیکردنی دی بڕۆین بە ناپۆلی دروستبووە

سکای سپۆرتس دوایین پەرەسەندن ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت گواستنەوەی کێڤن دی بڕۆین بۆ ناپۆلی دوابکەوێت.

بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە، دی بڕۆین پشکنینی پزیشکی بکات و دواتر واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی نوێیەکەی لە ئیتاڵیا بکات، بەڵام کێشە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەکە دروستبووە.

تۆڕی سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی تەواونەکردنی پڕۆسەی تۆمارکردنی بەڵگەنامەکان کە بڕیاربوو شەوی رابردوو تەواو بکرێت، گواستنەوەی دی بڕۆین بۆ ناپۆلی دوادەکەوێت.

دی بڕۆین لە دواکەوتنی پڕۆسەکە ئاگادارکراوەتەوە و ئێستا پەیوەندی بە کەمپی مەشقی هەڵبژاردەی بەلجیکا کردووە و پێناچێت تاوەکو دوای تەواوبوونی یارییەکانی نێودەوڵەتی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاڵەوانی ئیتاڵیا واژۆ بکات.

هەینی داهاتوو بەلجیکا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ماسێدۆنیای باکوور یاریی دەکات و دووشەممەش لە لەندەن میوانداری وەیڵز دەکات.

مانچێستەر سیتی گرێبەستی دی بڕۆینی نوێنەکردەوە و لە کۆتایی مانگی داهاتوو، گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، بەڵام ناپۆلی و دی بڕۆین مافی رێککەوتنی کۆتاییان بەر لەوادەی بەسەرچوونی گرێبەستەکەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button