ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لا ماسیا، کانگای زێڕی بارسێلۆنا لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا

داهاتێکی خەیاڵی لە گواستنەوەی بەهرەمەندانی لاماسیا

Yariga App

یاریگا –

بەڕێوەبەرانی بارسێلۆنا، بە فرۆشتنی یاریزانە درەوشاوەکانی لاماسیا، هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی یانەکەیان دەدەن.

هاندەرانی بارسێلۆنا سەرسامن بە ئاستی تیپەکەی هانزی فلیک لەم رۆژانەدا، بەتایبەتی رۆڵی دیار و بەرچاوی یاریزانە لاوەکان. هەمووان باس لە لامین یامال و پاو کۆبارسی و فێرمین لۆپێز و گاڤی و یاریزانە لاوەکانی تر دەکەن کە لە وەرزی رابردوودا رۆڵی سەرەکییان بینیوە لە بەدەست هێنانی سێ نازناوی (لالیگا، جامی شا و جامی سوپەری ئیسپانیا). بەهای ئەم یاریزانانە زۆر بەرزە بەڵام یانەکە داهاتی راستەوخۆ لەوە ئەستێرانە بەدەست ناهێنێت، بەو پێیەی بە سامانی داهاتووی تیپەکە دادەنرێت.

هەموو یاریزانەکان چانسی یان توانای ئەوەیان نییە بگەنە تیپی یەکەم. لێرەدایە کە رۆڵی دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەیە دێتە گۆڕەپانەکەوە. ئەرکی ئەو هەوڵدانە بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین داهاتی دارایی لەو یاریزانانەی کە لە پلانەکانی تیپی یەکەمدا نین. ئەمەش یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم هاوینە، وەک چۆن لە میرکاتۆی پێشوودا بووە. لە چەند رۆژی داهاتوو گواستنەوەی ڤایێ بۆ کۆمۆ تەواو دەبێت، ئەمەش نموونەیەکی روونە بۆ ئەوەی کە چۆن ئەم کۆمەڵە یاریزانە لە رووی داراییەوە دەکرێت سوودیان بۆ بارسا هەبێت.

ئەلێکس ڤایێ، بەهرەمەندی لاماسیا

ئەلێکس ڤایێ:

کۆمۆی ئیتاڵی پارەی بڕی هەلوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە دەدات کە بە بڕی شەش ملیۆن یۆرۆ دیاری کراوە. نرخێکی باش بۆ یاریزانێک کە لە رێگەی ئەکادیمیای بارسێلۆناوە پیگەیشتووە، بەڵام هەرگیز یاریی بۆ تیپی یەکەم نەکرد. دوای سێ وەرز خواستن لەگەڵ لیڤانتی و سێڵتیک و خودی کۆمۆ، ئێستا بارسا توانیویەتی داهاتێکی باش لەڕێگەی ئەم یاریزانە بەدەستبهێنێت.

نیکۆ گۆنزالێز

نیکۆ گۆنزالێز:

باشترین گرێبەست بۆ نیکۆ گۆنزالێز بوو. یاریزانە ناوەڕاستەکە سەرەتا چووە ڤالێنسیا و دواتر بۆ پۆرتۆ و بە کۆی گشتی 8 ملیۆن یۆرۆی بەدەستهێناوە. گواستنەوەی لە زستاندا بۆ مانچێستەر سیتی سوودێکی زۆری بۆ بارسێلۆنا هەبوو و 13.3 ملیۆن یۆرۆی دیکەش هاتە سەر هەژماری یانەکە. گواستنەوەیەکی سەرکەوتوو بۆ یاریزانێک کە هەرگیز لە تیپی یەکەمدا جێگەی نەبووەوە.

داهاتی فرۆشتنی یاریزانانی ئەکادیمیا: 57.7 ملیۆن یۆرۆ

نیکۆ (مانچێستەر سیتی): 21.2 ملیۆن یۆرۆ

شادی ریاز (کریستاڵ پاڵاس): 9 ملیۆن یۆرۆ

عەبدولسەمەد زەلزولی (ریال بێتیس): 7.5 ملیۆن یۆرۆ

مارک گیو (چێڵسی): 6 ملیۆن یۆرۆ

ئەلێکس وایێ (کۆمۆ): 6 ملیۆن یۆرۆ

ئونای هێرناندێز (ئیتیحاد): 5 ملیۆن یۆرۆ

ستانیس پێدرۆلا (سامپدۆریا): 3 ملیۆن یۆرۆ

لەو کاتەوەی دیکۆ پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەی وەرگرتووە، حەوت یاریزانی ئەکادیمیای بارسێلۆنای فرۆشتووە و داهاتی 57.7 ملیۆن یۆرۆی بەدەستهێناوە. جگە لەوەش یاریزانانی وەک میکا فای و جولیان ئاراوخۆ کە بەشێک نەبوون لە ئەکادیمیاکە بەڵام بۆ تیپی دووەم یارییان کردووە، بە کۆی گشتی 20.3 ملیۆن یۆرۆیان بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button