ئه‌مریکائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نۆتینگهام فۆڕێست شۆرشی مێرکاتۆی هاوینە دەستپێدەکات

سێ یاریزان بە جارێک دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

نۆتینگهام فۆڕێست دەیەوێت لە نێو رکابەرییەکانی پرێمەرلیگی وەرزی داهاتووشدا بمێنێتەوە.

نۆتینگهام دەیەوێت سێ یاریزان پێکەوە لە بۆتافۆگۆی بەڕازیلی بگوازێتەوە و بەشی زۆری کێشەکانی وەرزی رابردووی چارەسەربکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، نۆتینگهام چاوی لە هەریەکە لە یاریزانان ئیگۆر خێسوس (هێرشبەر)، کویابانۆ (بەرگریکاری چەپ) و جەیر کونیا (دڵی بەرگری).

ئیگۆر خێسوس یەکێکە لە دیارترین بەهرەمەندانی ئەمریکای باشوور و تەمەنی تەنیا 24 ساڵە.

کویابانۆ تەمەنی 22 ساڵە و لە ساڵی رابردوودا لە گرێمیۆ پەیوەندی بە بۆتافۆگۆوە کرد، هەروەها کونیا یاریزانی هەڵبژاردەی ژێر 20 ساڵەی بەڕازیلە.

نۆتینگهام فۆڕێست لە وەرزی رابردوودا خاوەن قسەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ بوو و پلەی حەفتەمی بەدەستهێنا و تەنیا دوو خاڵ لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ دووربوو، بۆ وەرزی داهاتووش بەشداری لە کۆنفڕانسلیگ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button