ئه‌وروپاگرنگترین

ئاشکرابوو؛ پێشتر ئارتێتا چی لەبارەی دووێ گوتبوو؟

Yariga App

یاریگا –

دیزیرێ دووێ سەرەڕای بچووکی تەمەنی، بە تەنیا یەک وەرز لە ریزی یانەیەکی گەورە، توانی خۆی لە پاڵەوانێتیەکی گەورەشدا بسەلمێنێت.

دووێ کە هاوینی رابردوو بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ڕین گواسترایەوە بۆ پاریس سانجێرمان، بەگشتی لە یەکەم وەرزیدا ژمارەکانی نایاب بوون، بەڵام فیناڵی شەوی رابردووی چامپیۆنزلیگ کە تێیدا دوو گۆڵ و ئەسێستێکی لە کۆی پێنج گۆڵەکەی پاریس کرد بەرامبەر ئینتەر میلان، ناوی وەک پیاوی یارییەکە و پاشان وەک ئەستێرەیەکی دەرکەوتوو مێدیاکانی هێندەیتر تەنی.

دووێ بە تەمەنێکی بچووکەوە ریکۆردێکی گەورەی لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکرد

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، دووێ پێش ئەوەی رووبکاتە پاریس، ئامانجی ئارسیناڵ بووە. ناوبراو لەلایەن بەرپرسانی یانەکەوە پەسەندکرابوو، بەڵام لەلایەن میكێل ئارتێتای راهێنەری تۆپچییەکانەوە رەتکرابووەوە.

لە درێژەی زانیارییەکانیاندا سەرچاوەکان نووسیویانە کە ئارسیناڵ ئامادەبووە بڕی تەنها 30 ملیۆن پاوەند بەو لاوە تەمەن 19 ساڵە فەڕەنسیە بدات، بەڵام ئارتێتا رەتیکردووەتەوە.

ئەوەی لە زانیارییەکاندا هاتووە و هۆکاری پشت بڕیارەکەی میکێلیان ئاشکراکردووە، گوایە راهێنەرە ئیسپانییەکە بە بۆردی یانەکەی وتووە “دیزیرێ دووێم ناوێت کە خۆمان خاوەنی گابریێل مارتینێلیین.

گەنەرز وەرزەکەی بەبێ نازناو کۆتایی پێهێنا. لە چامپیۆنزلیگیش هەر لەسەردەستی یانەکەی دووێ کرانەدەرەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button