ئیتاڵیاگرنگترین

یاریزانێکی ئینتەر میلان یاریی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی ناکات

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی ئینتەر میلان بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو راهێنەری وڵاتەکەی ئاگەدارکردووەتەوە نایەوێ بەشداریی یارییەکانی هەڵبژاردەی نیشتتیمانی بکات.

شەوی رابردوو ئینتەر بە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو شکستێکی بێوێنەی خوارد (0-5) لە فیناڵی چامپیۆنزلیگ لەسەردەستی پاریس سانجێرمان. بەوەش بەبێ نازناو کۆتاییان بە وەرزەکە هێنا لەکاتێکدا پاڵیوراوبوون بۆ بردنەوەی سێ نازناو؛ خولی ئیتاڵی کە پلەی دووەمیان هێنا، جامی ئیتاڵیا لە چوارگۆشەی زێڕین لەسەردەستی ئەیسی میلان کرانەدەرەوە و هەروەها خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش.

فرانچێسکۆ ئەچێربی کە رەگەزێکی دیاری تیمەکەی سیمۆنی ئینزاگی بوو بەدرێژایی وەرزەکە، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری ئازۆری ئاگەدارکردووەتەوە نایەوێت بەشداریی دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکە بکات کە هەینی و دووشەممەی داهاتوو لە میانی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 رووبەڕووی نەرویج و مۆڵۆڤا دەبنەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لاکازێتا دێلۆ سپۆرت، سپالێتی ئاشکرایکرد کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەو بەرگریکارە لەرێگەی نامەوە ئاگەداریکردووەتەوە نایەوێت یاریی بکات.

سپالێتی رەتیشیکردەوە کە هۆکارەکەی گرتفتێکی جەستەیی بێت و وتی

ئەچێربی وەڵامی پەیوەندییەکانی نەداینەوە. کێشەی جەستەیی؟ نەخێر. رەنگە پەیوەندی بەو دۆخەوە هەبێت کە روویدا. ئێمەش بەوردیی چاودێری دەکەین و هەنگاوی خۆمان دەنێین.

بابەتی زیاتر

Back to top button