ئه‌وروپاگرنگترین

فەرمی؛ یوێفا ریزبەندی باشترین یانە و خولەکانی ئەوروپای بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە یوێفا ریزبەندی باشترین یانەکانی لەسەر ئاستی کیشوەرەکە بۆ ساڵی 2024/2025 ناساند.

لە ریزبەندیەکەدا ریال مەدرید زۆرترین خاڵ (143.500) کۆکردووەتەوە و پێشەنگە. ئەوە سەرباری ئەو راستیەی کە یانە شاهانەکە وەرزەکەی بەبێ بردنەوەی هیچ نازناوێک کۆتایی پێهێنا.

لە ریزبەندیی دووەمیش، مانچێستەر (137.750) سیتیە کە هاوشێوەی ریال، وەرزێکی بێ نازناوی بەڕێکرد کە پێشتر هیچ جارێک لە کاروانی راهێنەرایەتی پێپ گواردیۆلای راهێنەریاندا رووینەدابوو.

یانەکانی بایرن میونشن (135.250)، لیڤەرپوول(125.500) و پاریس سانجێرمان(118.500) کە هەریەکەیان پاڵەوانی خولی وڵاتەکەیان بوون و تەنانەت پاریس چامپیۆنزلیگیشی بردەوە، بەدوای یەکدا پلەکانی سێیەم، چوارەم و پێنجەمیان گرتووە.

لەسەر ئاستی خولی وڵاتەکانیش، پرێمەرلیگ پلەی یەکەمە کە یانەکانی زۆترین خاڵیان بۆ کۆکردووەتەوە. لالیگا دووەم، ئیتاڵیا سێیەم، ئەڵمانیا و فەرەنسا بەدوای یەک شەش یەکەمەکەی ریزبەندیی پێکدەهێنن.

ریزبەندی باشترین خولەکانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button