ئیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی کۆرتوا

Yariga App

یاریگا –

دوایین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی ریال مەدرید ئاشکرا دەکرێت.

ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی ریال مەدرید رایگەیاند، جوومگەی حەوزی کۆرتوا تووشی هەوکردن بووە و بەوهۆیە گۆڵپارێزیە بەلجیکییەکە بۆماوەیەک دادەبڕێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک ماریۆ کۆرتێگانا، پێکانەکەی کۆرتوا سەخت نییە، 10 رۆژ دادەبڕێت و پێشبینی دەکرێت بۆ جامی جیهانی یانەکان بگەڕێتەوە.

هەڵبژاردەی بەلجیکا لە 6 و 9ـی ئەم مانگە لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی رووبەڕووی ماسێدۆنیای باکوور و وێڵز دەبێتەوە، بەڵام کۆرتوا بەهۆی پێکانەکەی بەشداری هەردوو یارییەکە ناکات.

لە 15ـی ئەم مانگە جامی جیهانی یانەکان بە بەشداریی 32 یانە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، ریال مەدرید لە یەکەم یاریی خۆی لە 18ـی مانگ رووبەڕووی هیلالی سعوودی دەبێتەوە و کۆرتوا لە یەکەم یاریی ئامادە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button