ئیتاڵیاگرنگترین

تەواو؛ ئینزاگی گفتوگۆی لەگەڵ یانەی دەرەوەی ئیتاڵیا دەستپێکرد

Yariga App

یاریگا –

پێشهاتەکان لە یانەی ئینتەر میلان خێرا روودەدەن پەیوەست بە سیمۆنی ئینزاگی راهێنەر.

شەوی رابردوو ئینتەر بەشێوەیەکی خراپ فیناڵی چامپیۆنزلیگی لەدەستدا کاتێک 0-5 بەرامبەر پاریس سانجێرمان دۆڕا کە ئەوە دووەم شسکتی یانە ئیتاڵییەکەبوو لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیەکەدا لەژێر راهێنەرایەتی ئینزاگی.

کۆتایی پێهانی وەرزەکە بەبێ نازناو، دەنگۆی رۆیشتنی سیمۆنی زیاترکرد ئەوە بەتایبەت کە ماوەیەکە باس لەوە دەکرێت هیلالی سعوودیە بە مووچەیەکی خەیاڵیەوە چاوی لە تواناکانی ئەو راهێنەرە ئیتاڵییەیە، ئەگەرچی ئەمڕۆ سەرۆکی یانەکە بژاردەی مانەوەی خستە دەستی خودی راهێنەرەکە.

تۆتێنهام لەبارەی چارەنووسی راهێنەرەکەی بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی دا

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە پێگەی  talkSPORTی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، ئێستا جگە لە هیلال دوو یانەی دیکە لەسەرهێڵن و سیمۆنیش گفتوگۆی لەگەڵ کردوون.

سەرچاوەکە ناو ئەو دوو یانەی ئاشکراکردووە کە نیوکاسڵ و تۆتنهامە.


نیوکاسڵ دەیەوێ بۆ وەرزی داهاتوو کە بەشدارن لە چامپیۆنزلیگ، راهێنەرێکی بهێنن ئەزموونێکی زیاتری هەبێت بۆ رکابەرایەتیکردنی گەورەکانی ئەو پاڵەوانێتیە.

هەرچی تۆتنهامیشە، بەهەمان شێوەی نیوکاسڵ بلیتێکی چامپیۆنزلیگی وەرگرتووە کاتێک توانی یۆرۆپالیگ لەسەر حیسابی مانچێستەر یونایتد بباتەوە سەرەڕای وەرزە کارەساتبارەکەیان لە پرێمەرلیگ کە راستەوخۆی دراوسێی سێ یانەکەی دابەزیوی چامپیۆنشیپ بوون. ئەمڕۆش زانیارییە مێدیاییەکان باسیان لە بڕیاری یەکلاکەرەوەی تۆتنهام کرد لە دوورخستنەوەی ئانج پۆستێکۆگلوی راهێنەری ئوسترالی.

تۆتێنهام لەبارەی چارەنووسی راهێنەرەکەی بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی دا

بابەتی زیاتر

Back to top button