ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرکوزن وەڵامی دووەم ئۆفەری لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی ڤیرتز دەداتەوە

یاریزانێک تێکهەڵکێشی گرێبەستەکە دەکرێت..

Yariga App

یاریگا –

بایەر لیڤەرکوزن بە نەخێر وەڵامی دووەم ئۆفەری لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز دەداتەوە.

رۆژنامەی کیکەر بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی ڤیرتز دووەم ئۆفەری بەبەهای 130 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە بایەر لیڤەرکوزن کردووە، کە 118 ملیۆن یۆرۆ بەشێوەی بنەڕەتی و 12 ملیۆن یۆرۆش بەشێوەی زیادکراو بووە بەڵام یانە ئەڵمانییەکە ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.

هاوکات ئەمە دووەم ئۆفەری یانە ئینگلیزییەکەیە رەتدەکرێتەوە و بەهای ئۆفەری یەکەمیش 100 ملیۆن یۆرۆ بوو لەگەڵ 15 ملیۆن یۆرۆی دیکەش بەشێوەی زیادکراو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئەڵمانییەکە جیاوازی نێوان لیڤەرپوول و لیڤەرکوزن 20 ملیۆن یۆرۆیە و ئەڵمانییەکان ئامادەنین بەکەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەستێرە لاوەکەیان ببن

فلۆریان ڤیرتز

کیکەر ئاماژەی بەوەش کردووە ئێستا هەردوولا دوو رێگە چارەیان لەپێشە، رێگەی یەکەم ئەوەیە لە دانووستانەکانی داهاتوو لیڤەرپوول ئۆفەرەکەی باشتر بکات و بگەنە رێککەوتنی کۆتایی. رێگەی دووەمیش ئەوەیە رێدز لەگەڵ ئەو ئۆفەرەی پێشکەشی کردووە یاریزانێکی خۆی تێکهەڵکێشی گرێبەستەکە بکات و بەوشێوەیە تێچووی گرێبەستەکە کەمدەکاتەوە و دڵی لیڤەرکوزنیش رازیدەکات.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هارڤی ئیلیەت، هێرشبەری لاوی لیڤەرپوول تاکە یاریزانە بایەر لیڤەرکوزن ئارەزووی گواستنەوەی دەکات و پێدەچێت ئەو یاریزانە 22 ساڵانییەک تێکهەڵکێشی گرێبەستەکە بکرێت.

بەڵام روون نییە ئیلیەت ئامادەیە لە بۆندسلیگا یاریی بکات یاخود نا، لەلایەکی دیکەش چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ گرنگی بە هارڤی دەدەن و ئامادەن گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

ئیڵیەت لەماوەی رابردوو دڵخۆشی خۆی بە پۆشینی درێسی رێدز دووپاتکردووەتەوە، بەڵام رەنگە کەمی دەرفەتی یاریکردن ناچاری بکات بیر لە پۆشینی درێسی یانەیەکی دیکە بکاتەوە.

هارڤی ئیلیەت

بابەتی زیاتر

Back to top button