چامپیۆنزلیگگرنگترینیاریگا

باشترین پێکهاتەی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکرا

پاریسییەکان پێکهاتەکەیان داگیرکردووە..

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی باشترین پێکهاتەی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکرا و حەوت یاریزانی پاڵەوانی ئەم وەرزە لە پێکهاتەکەدان

ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەشێوەیەکی فەرمی باشترین پێکهاتەی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای دەستنیشانکردووە، لەپێکهاتەکەدا حەوت یاریزانی پاریس سانجێرمان، دوو یاریزانی بارسێلۆنا، یاریزانێکی ئینتەر میلان و یاریزانێکی ئارسیناڵی تێدایە.

باشترین پێکهاتەی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ؛

گۆڵپارێز؛ دۆناروما (پاریس)

بەرگریکاران؛ حەکیمی (پاریس)، مارکینیۆس (پاریس)، باستۆنی (ئینتەر میلان)، مێندێز (پاریس).

ناوەڕاستکاران؛ ڤیتینیا (پاریس)، دێکلان رایس (ئارسیناڵ).

هێرشبەران؛ لامین یامال (بارسێلۆنا)، دێزیێ دۆوی (پاریس)، عوسمان دێمبێلێ (پاریس)، رافینیا (بارسێلۆنا).

هاوکات عوسمان دێمبێلێ، هێرشبەری پاریس سانجێرمان وەک باشترین یاریزانی وەرزی 2024/2025ـی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکرا.

هەروها دێزیرێ دۆوی، هێشبەری لاوی پاریس سانجێرمان بەباشترین یاریزانی لاوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button