باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکرا

یاریگا –
بەفەرمی عوسمان دێمبێلێ بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکرا.
ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڵاویکردووەتەوە، عوسمان دێمبێلێ، هێرشبەری پاریس سانجێرمان وەک باشترین یاریزانی وەرزی 2024/2025ـی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکراوە.
🏆 UEFA Champions League Player of the Season: Ousmane Dembélé! 👏#UCL | @PSG_inside pic.twitter.com/1BQFl4Ficf
— UEFA Champions League (@ChampionsLeague) June 1, 2025
یوێفا ئاماژەی بەوەش کردووە، گروپی چاودێرانی تەکنیکی لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەیان پێشکەش بە عوسمان دێمبێلێ کردووە چونکە رۆڵی سەرەکی لە بەدەستهێنانی نازناوەکە بۆ یانە فەڕەنسییەکە هەبووە.
عوسمان لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بەشداریی 15 یاریی کردووە، 1,163 خولەک یاریی کردووە و 8 گۆڵ و 6 ئەسیستی کردووە و 126.11 کیلۆمەتر رایکردووە، بەرزترین رێژەی خێرایی گەیشتووەتە 33.92 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
شەوی رابردوو پاریس سان جێرمان لە یاریی کۆتای چامپیۆنزلیگ 5-0 لە ئینتەر میلانی بردەوە و بۆیەکەمجار لەمێژوودا بووە پاڵەوان.
براوەکانی وەرزەکانی رابردوو
وەرزی 2023/24: ڤینیسیۆس جونیۆر (ریال مەدرید)
وەرزی 2022/23: رۆدری (مانچێستەر سیتی)
وەرزی 2021/22: کەریم بێنزێما (ریال مەدرید)
هاوکات دێزیێ دۆوی، هێشبەری لاوی پاریس سانجێرمان بەباشترین یاریزانی لاوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکرا.
🏆 Désiré Doué named 2024/25 UEFA Champions League Young Player of the Season 💫#UCL | @PSG_inside pic.twitter.com/WiKBQvPkzb
— UEFA Champions League (@ChampionsLeague) June 1, 2025