ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر یونایتد گرێبەستی ئەستێرەیەكی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەفەرمی گواستنەوەی ماتیۆس كونیای بەڕازیلی و یاریزانی یانەی وۆڵڤزی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

ماتیۆس کونیا هێرشبەری بەڕازیلی دەبێتە یەکەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی مانچێستەر یونایتد، کە بەرامبەر 62.5 ملیۆن پاوەند لە وۆلڤزەوە روودەکاتە ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت و دەکرێت گرێبەستەکەی بۆ سالی شەشەم درێژ بکرێتەوە.

مان یونایتد پارەی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کونیای دا، بۆ ئەوەی لە وۆلڤزەوە بیگوازێتەوە ریزەکانی، کە ئەو هێرشبەرە 26 ساڵانە خاوەنی 13 یاریی نێودەوڵەتییە بە درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیل.

کونیا کە لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە، هاوینی 2023 لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی وۆلڤەرهامتنەوە کرد، کە لە کاروانی وەرزشی خۆیدا بە درێسی یانەکان لە 270 یاری خاوەنی 72 گۆڵە.

وەرزی رابردوو کونیا لەگەڵ وۆڵڤز لە 36 یاری 17 گۆڵ و 6 ئەسیستی کرد، کە ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە لە پرێمەرلیگ لە 82 یاری 29 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە.

كونیا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 92 یاریی بۆ یانە ئینگلیزییەکە کردووە، 33 گۆڵ و 15 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button