
یاریگا –
ماسیمیلیانۆ ئالێگری دوای 11 ساڵ گەڕایەوە میلانۆ و دەیەوێت رۆسۆنێری بگەڕێنێتەوە بگەڕێنێتەوە لوتکە،
راهێنەرە 57 ساڵانەکە دوو مەرجی هەبوو تاوەکوو ئەرکی راهێنەرایەتی ئسیسی میلان بگرێتەوە ئەستۆ، یەکەم، پارەی فرۆشتنی تیجانی رێندێرس بۆ بەهێزکردنی پێکهاتە بەکار بێت و دووەم رافایێل لیاو دەبێت لە یانەکە بمێنێتەوە.
میدیاکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن کە ماسیمیلیانۆ ئالێگری لەکاتی گرێبەستکردن لەگەڵ میلان داوای لێکردوون تەنیا رافایێل لیاو بمێنێتەوە و رایگەیاندووە کە هیچ کێشەیەکی نابێت لە فرۆشتنی ریندێرس و تیۆ هێرناندێز. ئالێگری، لیاو بە یاریزانێک دەزانێت کە بتوانێت لە چرکەیەکدا جیاوازی دروست بکات، ئەستێرە پۆرتوگالییەکە پاڵپشتی تەواوی راهێنەرە نوێیەکەی میلانی هەیە.
ئەیسی میلان وەرزی رابردوو نەیتوانی سەرکەوتن بۆ هیچ پاڵەوانێتیەکی ئەوروپی بەدەستبهێنێت، لە خولی ئیتاڵیا پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا و لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیاش دۆڕا. لە ئەنجامدا وەرزی داهاتوو لە داهاتی بەرچاو لە یارییەکانی ئەوروپا بێبەش دەبن. بۆیە دەبێت خەرجییەکانی یانەکە کۆنترۆڵ بکرێت بۆ ئەوەی رۆسۆنێری لە کاتی وردبینییەکانی یوێفا سەبارەت خەرجی و داهاتت یانەکە تووشی کێشە نەبێت.