ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید دەستبەرداری یاریزانێکی دیکە دەبێت

رۆژنامەی ئاس چارەنووسی یاریزانێکی یەکلاییکردەوە

Yariga App

یاریگا –

بازاڕی گواستنەوەی ریال مەدرید بەر لە وادەی ئاسایی دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا گواستنەوەی دین هاوسن و ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵدی یەکلاییکردووەتەوە.

دەستبەکاربوونی چابی ئاڵۆنسۆ، کۆمەڵێک هاوکێشەی چارەسەرنەکراوی ریال مەدرید یەکلاییدەکاتەوە، یەکێک لەو پرسانەی ئێستا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، چارەنووسی ئاندرێ لونین، گۆڵپارێزی ئۆکراینییە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، لونین نزیکە لە ریال مەدرید جیاببێتەوە و دەرگای بۆ دەرفەتی نوێکردووەتەوە. لە مانگی سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2024 گرێبەستی لونین تاوەکو هاوینی ساڵی 2030 لە ریال مەدرید درێژکرایەوە، بەڵام تیبو کۆرتوا بە بژاردەی یەکەم لە بێرنابیۆ ماوەتەوە و چیدیکە لونین نایەوێت یەدەک بێت.

سەرەڕای بەرزکردنەوەی مووچەکەی، بەڵام لونین دەیەوێت ریال مەدرید جێبهێڵێت و دەرفەتی یارییکردنی زیاتری پێبدرێت.

لونین بەشداری لە 14 یاریی وەرزی رابردوودا کرد، حەفت یاریی لالیگا، پێنج جامی شا و دوو یاریی چامپیۆنزلیگ. لونین 19 گۆڵی لێکراوە و پێنج جار تۆڕەکەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button