
یاریگا –
تۆتێنهام هۆتسپێرس چارەنووسی ئانج پۆستێکۆگلو راهێنەری یانەکەی یەکلاکردەوە و بڕیاری داوە لە پۆستەکەی دووری بخاتەوە.
ماڵپەڕی Football Insider ئاشکرایکردووە، تۆتێنهام هۆتسپێرس بڕیاریداوە ئانج پۆستێکۆگلو راهێنەری یانەکەی لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، لەکاتێکدا مانگی رابردوو نازناوی یۆرۆپالیگی بۆ یانەکە بەدەستهێنا و دوای 17 ساڵ یانەکەی بە نازناوەکان شاد کردەوە.
🚨 𝗕𝗥𝗘𝗔𝗞𝗜𝗡𝗚! Tottenham have decided to sack Ange Postecoglou, sources have told Football Insider.
🚨 The club are pressing ahead with finding a new manager and an announcement about Postecoglou is due in the next few days.
🌐 Read the full story on our website. pic.twitter.com/CaEOXgczaT
— Football Insider (@footyinsider247) June 1, 2025
دانیێل لیڤی سەرۆکی یانەی تۆتێنهام هۆتسپێرس لە چەند رۆژی داهاتوو بڕیاری دوورخستنەوەی راهێنەرە ئوسترالییەکە دەدات، کە ئەم وەرزە پلەی حەڤدەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا و یانە لەندەنییەکە تووشی 22 شکست بوو و 65 گۆڵیشی لێکرا.
راهێنەرەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئوسترالیا و سێلستیکی سکۆتلەندی لەوەتەی هاوینی 2023 راهێنەرایەتی هۆتسپێرس دەکات، کە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 101 یاری 47 بردنەوە و 40 دۆڕان و 14 دۆڕانی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە بەدەستهێناوە.
رۆژی 21ـی مانگی رابردوو تۆتێنهام لە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ 1-0 لە مانچێستەر یونایتدی بردەوە و دوای 17 ساڵ بۆیەکەمجار نازناوێکی بەدەستهێنا.