
یاریگا –
هەرچەندە تاوەکو ئێستا پرسی مانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نەسڕی سعوودی بەتەواوی یەکلایینەکراوەتەوە، بەڵام چەند ئەفسانەیەکی وڵاتەکە دژی مانەوەی دۆنن لە نەسڕ.
محەمەد دعەیەع، گۆڵپارێزی مێژوویی سعوودی لە لێدوانەکانی دژی رۆناڵدۆ بەردەوامە و پەیامێکی توند بۆ دەستەی کارگێڕی نەسڕ دەنێرێت و داوا دەکات، گرێبەستی رۆناڵدۆ نوێ نەکەنەوە.
گرێبەستی ئێستای رۆناڵدۆ لە کۆتایی ئەم مانگە بەسەردەچێت بە گوێرەی دوایین زانیارییەکان، رۆناڵدۆ گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.
دعەیەع بەشداری بەرنامەیەکی تایبەت کەناڵی سعوودیەی لەبارەی خولی سعوودی سعوودی کرد و هێرشێکی توندیکردە سەر رۆناڵدۆ؛
ئەگەر رۆناڵدۆ لە نەسڕ بمێنێتەوە، ئەوا نەسڕ چەند یاریزانی دیکەش بگوازێتەوە، ئەوا گۆڕانکاری لە یانەکە روونادات. رۆناڵدۆ کێشەی سەرەکی نەسڕە.
ئەگەر رۆناڵدۆ یانەکە جێبهێڵێت، نەسڕ دەگەڕێتەوە سەر سەکۆی بردنەوەی نازناوەکان. رۆناڵدۆ پێنج جار باشترین یاریزانی جیهان بووە، کەسایەتییەکەی لە هەموو راهێنەر و یاریزانانی نەسڕ بەهێزترە.
لە وەرزی رابردوو بینیمان، هەرکاتێک رۆناڵدۆ یاری نەکردبێت، نەسڕ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، بەڵام کاتێک یاریی دەکات، هەموو یاریزانان بەدوای دەگەڕێن تاوەکو گۆڵییان بۆ بکات.
محمد الدعيع: مشكلة النصر في وجود رونالدو، وإذا مشى من النادي ممكن يرجع يحقق بطولات.@MohammedAlDeaye#دورينا_غير_على_قناة_السعودية#هيئة_الإذاعة_والتلفزيون pic.twitter.com/cYMyprPDjK
— #دورينا_غير (@SBA_sport) May 31, 2025
رۆناڵدۆ لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2023 لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی نەسڕ کرد، لەسەر ئاستی کەسی ژمارەیەک رێکۆردی شکاندووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ نازناوێکی فەرمی لەگەڵ نەسڕ بەدەست نەهێناوە.
دعەیەع لەگەڵ هەڵبژاردەی سعوودیە بەشداری لە مۆندیالەکانی 1994، 1998، 2002 و 2006 کردووە. لە کۆی بەشدارییەکانی 25 گۆڵی لێکرا، دیارترینیان ئەنجامی 8-1ی مۆندیالی 2002 بوو بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.