ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی یانەکان

ناسنامەی دوا یانەی بەشدار لە مۆندیالی یانەکان یەکلاییکرایەوە

ئەمریکییەکان بە سێ یانە بەشداری دەکەن

Yariga App

یاریگا –

یانەی لۆس ئانجلێس FCی ئەمریکی گەیشتە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی یانەکان.

بڕیارە لە 14ی ئەم مانگە یارییەکانی مۆندیالی یانەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستپێبکات و لە یاریی پلەی ئۆفی یەکلاییکردنەوەی ناسنامەی دوا یانەی بەشداربووی مۆندیال، لۆس ئانجلێس 2-1 لە کڵەب ئەمریکای مەکسیکی بردەوە.

دێنیس بوانگا، ئەستێرەی گابۆنی گۆڵی بردنەوە و سەرکەوتنی مۆندیالی لە خوولەکی 115ی گێمی زیادکراو کرد، دوای یەکسانبوونی هەردوو یانەکە 1-1.

براین رۆدریگێز، گۆڵی یەکەمی بۆ کڵەب ئەمێریکا کرد، دواتر ئیگۆ خێسوس، گۆڵی یەکسانبوونەوەی لە خوولەکی 89 یارییەکەدا کرد.

لۆس ئانجلێس لە دەچێتە کۆمەڵەی چوارەم و رووبەڕووی یانەکانی چێڵسی، فلامێنگۆ و تەرەجی دەبێتەوە.

بەهۆی ئەوەی کۆمپانیایەک خاوەنی زۆرینەی پشکەکانی هەردوو یانەی لیۆن و پاچووکای مەکسیکی بوو، لیۆن دوورخرایەوە (بەگوێرەی رێساکانی فیفا) و پێشنیازی زیادکردنی یانەیەک لەڕێگەی یارییەکی یەکلاییکەرەوە کرا.

بەهۆی ئەوەی لۆس ئانجلێس FC پلەی دووەمی چامپیۆنزلیگی کۆنکاکافی بەدەستهێنابوو، دەرفەتی بەشداریکردنی لە یارییەکە پێدرا و کڵەب ئەمێریکاش خاوەنی بەرزترین پلەیە لە ریزبەندی باشترینەکانی کیشوەری ئەمریکای باکوور.

بە سەرکەوتنی لۆس ئانجلێس، ژمارەی یانەکانی ئەمریکا بۆ سێ یانە بەرزبووەوە؛ سیاتڵ ساوندەرس، ئینتەر مەیامی و لۆس ئانجلێس FC.

بابەتی زیاتر

Back to top button