ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دەیتەقێنێتەوە؛ پەیامێکی توند لە رافینیاوە بۆ دیاز و راشفۆرد

رافینیا پەیامێکی توند ئاڕاستەی لویس دیاز و مارکوس راشفۆرد دەکات و دەڵێت؛ چۆڵی ناکەم

Yariga App

یاریگا –

لێدوانێکی دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزی بارسێلۆنا گڕی لە میدیاکان بەرداوە و خەریکە بارسا دەبێتە پڕ مشتومڕترین یانەی مێرکاتۆی هاوینە.

دێکۆ لە دوا لێدوانی رۆژنامەوانیدا جەختی لە بەهێزکردنی پێکهاتەی تیمەکەی کردەوە، بەجۆرێک باسی لە گواستنەوەی یاریزانانی باڵ کرد، تاوەکو کێشەی یەدەکیان نەمێنێت.

لێدوانەکەی دێکۆ کاردانەوەی جیاوازی دروستکردووە، چونکە ئەمە لە کاتێکدایە، دەنگۆی گواستنەوەی لویس دیاز، ئەستێرەی لیڤەرپوول و مارکوس راشفۆرد، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد بۆ بارسێلۆنا هەیە.

رافینیا، ئەستێرەی بارسێلۆنا لەبارەی دەنگۆکانی گواستنەوەی یاریزانان بە رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆی راگەیاندووە؛

گرنگی بە هیچ شتێک نادەم، گرنگ ئەوەیە وەرزێکی باشم پێشکەشکردووە، ئەوە ناڵێم کە باشترینی تیمەکە بووم، ئەوەش ناڵێم بۆ هیچ یارییەکی وەرزی داهاتوو نابمە یاریزانی یەدەک.

بەڵام هەر یاریزانێک پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات، دەبێ زیاتر لە من خۆی ماندوو بکات.

دیاز دیارترین پاڵێوراوە بۆ پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا، بەڵام بەهۆی کێشەی داراییەوە، تاوەکو ئێستا بارسا هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەناوە و چاوەڕێی راپۆرتی دارایی دەکات. راشفۆرد یەکێکی دیکەیە لەو ناوانەی لە میدیاکان باس دەکرێن، بەڵام گواستنەوەی پەیوەستکراوە بە شکستهێنانی گواستنەوەی دیاز.

رافینیا لەبارەی گواستنەوەی یاریزانی نوێ بۆ بارسا روونیکردووەتەوە؛

هەر یاریزانێک کە پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکات، دەبێ یارمەتی تیمەکە بدات و ئەمە بۆ من زۆر گرنگە. گواستنەوەی یاریزانی ئاست بەرز و پابەندبوونی بە یانەکە، بەگشتی کاریگەری زۆر باشی لەسەر یانەکە دەبێت.

گرنگ نییە یاریزانەکە یاریی بکات یاخود نا، ئەوەی گرنگ لێرە خۆی ماندوو بکات و سەیری بۆشایی خۆی بکات. ئەمە شتێکی زۆر ئاساییە لە تۆپی پێ.

دیاز لە ژمارەیەک یانەی سعوودییەوە داواکراوە، دیارترین نەسڕە بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

لوچۆ لە وەرزی رابردوودا لەگەڵ لیڤەرپوول نازناوی پرێمەرلیگی بردەوە و لە کۆی 50 یاریدا، 17 گۆڵ و هەشت ئەسیستی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button