یۆکێرێش پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکات؟ دێکۆ وەڵامدەداتەوە
بارسێلۆنا بەچڕی بەشداری مێرکاتۆی هاوینەی یاریزانان دەکات

یاریگا –
بارسێلۆنا دەیەوێت بەچڕی بەشداری مێرکاتۆی هاوینەی یاریزانان بکات و کۆمەڵێک ئامانجی دەستنیشانکردووە.
بارسا کار لەسەر گواستنەوەی ژمارەیەک یاریزان و گۆڵپارێزێک دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی نەناوە و چاوەڕێی دەرەنجامی گفتوگۆکانە.
یانە کاتالوونییەکە هەوڵی گواستنەوەی خوان گارسیا، گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل و لویس دیاز، ئەستێرەی لیڤەرپوول و هەروەها مارکوس راشفۆرد، یاریزانی مانچێستەر یونایتد دەکات، بەمدواییەش باس لە نزیکبوونەوەی لە ڤیکتۆر یۆکێرێش، گۆڵکاری سپۆڕتینگ لیسبۆن دەکرا.
یۆکێرێش یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی ئەوروپا و داواکارییەکی زۆری لەسەرە. یانەکانی چێڵسی، ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئەستێرەکە دەکەن.
ئەستێرە سویدییەکە لە وەرزی رابردوودا، 54 گۆڵی لەگەڵ یانە پۆرتوگالییەکە کرد و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە 100 ملیۆن یۆرۆ.
دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا بۆ یەکەمجار باسی گواستنەوەی یۆکێرێش و شوێنگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کرد.
دێکۆ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئا بۆلای پۆرتوگالی دەڵێت؛
یۆکێرێش هێرشبەرێکی زۆر گەورەیە و کارێکی ناوازەی لەگەڵ سپۆڕتینگ کردووە، بەڵام ئێستا بیر لە هیچ سەرەڕمێک ناکەینەوە.
لیڤاندۆڤسکی یاریزانی ژمارە 9ی ئێمەیە.
گرێبەستی یۆکێرێش لە هاوینی ساڵی 2028 لەگەڵ یانە پۆرتوگالییەکە بەسەردەچێت، بەڵام بەگوێرەی هەموو پێشبینییەکان، لەم هاوینەدا پۆرتوگال جێدەهێڵێت.