ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ چارەنووسی ڤیرتز لە نێوان مەدرید و لیڤەرپوول بەکوێ گەیشتووە؟

سکای سپۆرتس دوایین پەرەسەندنەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

چیرۆکی گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز بۆ لیڤەرپوول خەریکە دەگاتە بەشی کۆتایی.

هەرچەندە زۆر باس لە نزیکبوونەوەی ڤیرتز لە لیڤەرپوول دەکرا، بەڵام پێنجشەممەی رابردوو، سکای سپۆرتس هەواڵێکی بڵاوکردەوە و باسی لە هەوڵەکانی چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری نوێی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی ڤیرتز بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ، تەواوی هاوکێشەکانی گۆڕی.

ریال مەدرید لە رێگای ئاڵۆنسۆ، فلۆریان ڤیرتز لە لیڤەرپوول هەڵدەگەڕێنێتەوە

بەڵام لە دوایین پەرەسەندندا، تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بایەر لیڤەرکوزن بە رێککەوتن لەگەڵ لیڤەرپوول لەبارەی ڤیرتز گەشبینە و پێیان وایە گواستنەوەکە زوو روودەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە بەریتانییەکە، رێکەوتنی سەرەتایی لەبارەی وردەکارییەکان کراوە و لەوانەیە ئەمڕۆ یان سبەی یاخود سێشەممە، رێککەوتنی کۆتایی بکرێت و ڤیرتز بە فەرمی ببێتە یاریزانی نوێی لیڤەرپوول.

فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی دیاری سکای دۆچلاند روونیکردووەتەوە؛

تاوەکو ئێستا لیڤەرپوول و لیڤەرکوزن لەسەر بەهای گواستنەوەی ڤیرتز بەتەواوی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەهای گواستنەوەکە لە نێوان 120 بۆ 140 ملیۆن یۆرۆ بێت.

گفتوگۆکانی نێوان لیڤەرپوول و لیڤەرکوزن زۆر ئەرێنین و ڤیرتز چاوەڕێی رووناکی سەوزە، تاوەکو پشکنینی پزیشکی بکات.

ڤیرتز، 22 ساڵ یەکێکە لە دیارترین بەهرەمەندانی ئەوروپا و لە ماوەی رابردوودا بۆ لە نزیکەوە دانیشتن لەگەڵ بەرپرسانی لیڤەرپوول، سەردانی شارەکەی کردووە و ماڵباتەکەی بە شارەکە سەرسامبوون.


فێرناندۆ کارۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیڤەرکوزن پێشتر رایگەیاندبوو، ئامادەنابن بە کەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەداری ڤیرتز ببن، بەمەش دەبێتە گرانترین یاریزانی مێژووی لیڤەرپوول و یەکێک لە گرانترینی مێژووی یارییەکە.

ڤیرتز لە ساڵی 2020 لە کۆڵنەوە پەیوەندی بە لیڤەرکوزن کرد، رۆڵێکی سەرەکی لە بردنەوەی نازناوی بۆندسلیگای وەرزی 2023-24 گێڕا و خەڵاتی باشترین یاریزانی خوولەکەی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button