ئه‌مریکائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئێڤەرتن یاریزانێکی گواستەوە

پڕۆژەی دەیڤد مۆیس گەورە دەبێت

Yariga App

یاریگا –

ئێڤەرتن بەفەرمی گواستنەوەی چارلی ئالکارازی کردە هەمیشەیی.

ئالکارازی تەمەن 22 ساڵ، لە دوا رۆژی گواستنەوەی زستانەی رابردوودا، لە فلامێنگۆی بەڕازیلییەوە بەخواستن بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندی بە ئێڤەرتن کرد.

ئێڤەرتن بەبڕی 12 ملیۆن پاوەند، گرێبەستەکەی کردە هەمیشەیی، ئەمەش بەهۆی ئاست بەرزی یاریزانەکە و راکێشانی سەرنجی دەیڤد مۆیس، راهێنەری تۆفیس.

گرێبەستی خواستنی ئالکاراز لە کۆتایی ئەم مانگە بەسەردەچێت و لە سەرەتای مانگی داهاتوو، گرێبەستە نوێیەکەی چالاک دەبێت.

ئالکاراز گرێبەستێکی تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 لە مێرسیساید واژۆکردووە.

پێشتر ئالکاراز یاریی بۆ یانەکانی ساوسامتن و یوڤێنتوس کردووە، لە وەرزی رابردوودا لە کۆی 16 یاریدا دوو گۆڵ و سێ ئەسیستی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button