ئەستێرەیەكی ریال مەدرید ئۆفەرێكی گەورەی هیلالی رەتكردەوە

یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، ئەستێرەیەكی ریال مەدرید ئۆفەرێكی گەورەی هیلالی سعوودی بۆ پەیوەندیكردن بە یانەكەوە رەتكردەوە.
هیلال دەیەوێت پێش مۆندیالی یانەكان ریزەكانی پتەو بكات و لەگەڵ چەند یاریزانێكی گەورە دانوستانەكانی دەستپێكردووە بۆ ئەوەی بیانگوازێتەوە ریزەکانی.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ساشا تاڤۆلیێری، یانەی هیلال ئۆفەرێكی بۆ گواستنەوەی ئانتۆنیۆ رودیگەر ئەستێرەی ریال مەدرید پێشكەشكرد، بەڵام یاریزانەكە رەتیكردووەتەوە لەم كاتەدا پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، هیلال ئۆفەرێكی بە موچەی 3.5 هێندەی موچەی ئێستای لەگەڵ ریال مەدرید و بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشكەشی رودیگەر كرد، بەڵام بەرگریكارە ئەڵمانییەكە رەتیكردەوە ریال مەدرید جێبهێڵێت.
⚪️❌🇩🇪 Antonio Rüdiger has turned down a move to Al Hilal FC! The Saudi club offered him a salary worth 3.5 times his current wages on 2y contract (+ 1y further option), but German CB made clear during a meeting today he wants to stay at Real Madrid. #mercato #SPL #RMA pic.twitter.com/KmwwdYuxrI
— Sacha Tavolieri (@sachatavolieri) May 31, 2025
رودیگەر لە ساڵی 2022 بە گرێبەستێكی خۆڕایی پەیوەندی ریال مەدریدەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە ساڵی 2026 بەسەردەچێت.
لە مۆندیالی یانەكان ریال مەدرید لە كۆمەڵەی هەشتەم هاوشانی یانەكانی هیلال، سالزبۆرگ و پاچوكا دێت.