چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئێنریكێ ناوی چووە نێو گەورە راهێنەرەكانی ئەوروپاوە

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریكێ، راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ناوی چووە نێو ریزی راهێنەرە گەورەكانی ئەوروپا، دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ.

شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان و ئینتەر میلان لە یاریگای ئالیانز ئارێنا لە میونشن لە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەک بوونەوە و یارییەكەش بە ئەنجامێكی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی كوڕانی ئێنریكێ كۆتاییهات و بۆ جاری یەكەم لە مێژوودا نازناوەكەیان بردەوە.

بەپەلە؛ پاریس بە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ کۆتایی بە زیاتر لە نیو سەدە لە چاوەڕوانی هێنا

دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئێنریكێ ناوی چووە نێو لیستی ئەو راهێنەرانەی چامپیۆنزلیگیان لەگەڵ دوو یانەی جیا بەدەستهێناوە.

پێشتر راهێنەرە ئیسپانییەكە نازناوەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا لە ساڵی 2015 بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی كۆتایی لە یوڤێنتوسیان بردەوە.

ئێنریكێ بووە شەشەم راهێنەر نازناوەكەیان لەگەڵ دوو یانەی جیاواز بەدەستهێنابێت.

راهێنەریانە
كارلۆ ئانچێلۆتیئەیسی میلان – ريال مەدرید
ئۆتمار هێتسفێلدبۆڕووسیا – بایرن میونشن
یۆب هاینكسريال مەدرید – بايرن میونشن
خۆزێ مۆرینیۆپۆرتۆ – ئینتەر میلان
پێپ گواردیۆلابارسێلۆنا – مانچێستەر سیتی
لویس ئێنریكێبارسێلۆنا– پاریس سانجێرمان

بابەتی زیاتر

Back to top button