
یاریگا –
سیمۆنی ئینزاگی لەبارەی وێستگەی داهاتووی بێدەنگی شکاند دوای پەرەسەندنی ئەو دەنگۆیانەی کە چەند رۆژێکە دەیبەستنەوە بە یانەی هیلالی سعوودیەوە. شکستە سەختەکەی فیناڵی چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر پاریس سانجێرمان کە 5 گۆڵی خاوێنیان لەنێو ئالیانز ئارێنا لێکرا و وەزێکی بێ نازازناویان کۆتایی پێهێنا، هێندەیتر پرسیارەکانی پەیوەست بە رۆیشتنی لە یانەکە زەقتر کردووە.
لەدوای دۆراندنی بە پی ئێس جی، پرسیاری راستەوخۆ لە راهێنەرە ئیتاڵییەکەی ئینتەر میلان کرا دەربارەی دووریانی قبووڵکردنی دەستپێشخەرییەکەی هیلال یاخود مانەوە لەگەڵ ئینتەر، ئینزاگی نەیویست بەڕوونی هیچ شتێک بدرکێنێت بابەتەکەی بەکراوەیی جێهێشت و وتی
داهاتووم؟ لە چەند رۆژی داهاتوودا دەیبینین. لەگەڵ یانەکەم دادەنیشم و بارودۆخەکە هەڵدەسەنگێنین.
🚨 Simone Inzaghi on Al Hilal proposal or staying at Inter: “My future? We will see in the next days”.
“I will meet with the club and we will assess the situation together”. pic.twitter.com/EwRDToL66R
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 31, 2025
سیمۆنی لەوەتەی ساڵی 2021 پۆستی راهێنەرایەتی نێرازۆری وەرگرتووە. لەو ماوەیەدا 6 نازناوی بۆ بردوونەتەوە. دوو جاریش گەیشتووەتە فیناڵی چامپیۆنزلیگ، پێشتر لە 2023 بە گۆڵێکی بێ وەڵام مانچێستەر سیتی دۆران و ئەم وەرزەش 5 بە سفڕ بە پاریسیەکان.