ئه‌وروپاگرنگترین

ئەو ریکۆردەی گواردیۆلا بۆ هەر راهێنەرێک ئەستەم بوو، ئێنریکی پێیگەیشتەوە

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکی مێژووی بۆ پاریسیەکان نووسیەوە کاتێک توانی فیناڵی چامپیۆنزلیگ بە 5 گۆڵی بێ وەڵام لە ئینتەر میلان بباتەوە.

پاریسیەکان لە مێژووی 55 ساڵەی خۆیاندا ئەو نازناوەیان بەخۆیانەوە نەبینیبوو، بەڵام بە راهێنەرایەتی ئێنریکی بە خەونەکەیان گەیشتن.

راپۆرتی یارییەکە لەم لینکەی خوارەوە بخوێنەوە:

بەپەلە؛ پاریس بە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ کۆتایی بە زیاتر لە نیو سەدە لە چاوەڕوانی هێنا – Yariga

ئێنریکی تەنها دوو ساڵە پۆستەکەی لە پی ئێس جی وەرگرتووە، رووبەڕووی ئاڵنگارییەکی گەورە بووەوە کاتێک هەر لە سەرەتاوە ئەستێرە دیارەکانی وەک مارکۆ ڤێراتی و نێیمار و دواتریش کیلیان ئێمباپێ بەو شێوەی خۆیان دەیانویست، لە یانەکە بمێنێننەوە. بەڵکوو دەیویست تیمێک بونیات بنێت کە مامەڵەکردنی لەگەڵیاندا ئاسانتربێت. هەرواشی کرد بۆیە توانی لەو دوو ساڵەدا 7 نازناوی جۆراوجۆر بباتەوە.

بە بردنەوەی چامپیۆنزلیگی 2024/2025، ئێنریکی گەیشت بە ژمارە پێوانەییەکەی پێپ گواردیۆلا کە بۆ هەر راهێنەرێکی دیکە وەک مەحاڵ بوو پێی بگەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئۆپتا، ئێنریکی دووەم راهێنەرە لە مێژووی یانەکانی ئەوروپادا بتوانێت لە دوو بۆنەی جیاوازدا سیانە نازناوی وەرزەکە بباتەوە. ناوبراو ئەمساڵ پاریسی کرد بە پاڵەوانی خولی فەڕەنسی، جامی ئەو وڵاتە و چامپیۆنزلیگ. پێشتریش لە وەرزی 2014-2015 لەگەڵ بارسێلۆنا سیانەی بۆ بردبوونەوە. پێش لویس، تەنها گواردیۆلای هاونیشتیمانیی ئەو ریکۆردەی بەناوەوە بوو کاتێک پێشتر لە وەرزی 2008/2009 هەر لەگەڵ بارسا و، وەرزی 2022/2023 لەگەڵ مانچێستەر سیتی ئەنجامیدابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button