چامپیۆنزلیگگرنگترین

پاریس بە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ کۆتایی بە زیاتر لە نیو سەدە لە چاوەڕوانی هێنا

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان بە گۆڵبارانکردنی ئینتەر میلان لە فیناڵی چامپیۆنزلیگ هاندەرە تینوەکانی شادکردەوە و جامەکەی بردەوە.

پاریسیەکان توانیان بە 5 گۆڵی خاوێن کە گەورەترین بردنەوەی مێژووی فیناڵی جامەکەیە، وەزیرەکانی بەرگریی ئیتاڵیەکان تێکبشکێنن و بۆ یەکەمین جار لەوەتەی 55 ساڵەی دامەزراندنیان جامە دوو گوێچکەکە بەرزبکەنەوە.

کوڕانی لویس ئێنریکی هەر لەسەرەتاوە بەبەهێزیی دەستیانپێکرد. لە خولەکی 12 لە رێگەی ئەشرەف حەکیمی و 8 خولەک دواتریش لە رێگەی دیزێرێ دووێ ئەنجامی گێمی یەکەمیان کۆتایی پێهێنا و هاوکێشەکەیان لە سیمۆنی ئینزاگی ئاڵۆزکرد.

گێمی دووەم لەوەش زیاتریان ئەنجامدا. جارێکیتر دووێی لاو لە خولەکی 63 تۆڕی یان سومەری هەژاندەوە. ئەوە پێش گۆڵەکانی کڤارتسخیلیا و مایولو لە خولەکانی 73 و 85.

لەوەتەی دامەزراندنیەوە لە 12ی ئۆگەستی 1970، یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا بێبەش بووە لەو نازناوە. بەڵام سەرەنجام بە رابەرایەتی ئێنریکی و سووپەرستارەکانی وەک عوسمان دێمبڵی، مارکینیۆس و ڤیتینیا، مێندێش و دۆناروما و ئەوانیتر توانیان خۆیان وەک پاڵەوانی ئەوروپا بناسێنن و لەنێو یاریگای ئالیانز ئارێنای بایرن میونشن ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕن.

بابەتی زیاتر

Back to top button