چامپیۆنزلیگگرنگترین

دووێ بە تەمەنێکی بچووکەوە ریکۆردێکی گەورەی لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

فیناڵی چامپیۆنزلیگی 2024/2025 بیرەوەرییەکی لەیادنەچوو دەبێت بۆ پاریسیەکان و دیزیرێ دووێی یاریزانی یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا.

لە گێمی یەکەمی یاریی نێوانی پی ئێس جی و ئینتەر میلاندا کە باڵادەستی رەهای فەڕەنسییەکان ناونیشانەکەی بوو، دووێ وەک پیاوی یەکەمی گێمەکە جێدەستی خۆی جێهێشت بە ئەسسیتێک لە خولەکی 12 بۆ ئەشرەف حەکیمی و تۆمارکردنی گۆڵێک 8 خولەک دواتر.

ڤیدیۆ: گۆڵی دووەمی پاریس بەرامبەر ئینتەر

ڤیدیۆ: گۆڵی دووەمی پاریس بەرامبەر ئینتەر

بەو ئەسێستە گۆڵە بۆ یاریزانە 19 ساڵییەکە، ناوبراو بوو بە بچووکترین یاریزان لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا بتوانێ لە فیناڵی پاڵەوانێتیەکەدا گۆڵێک و ئەسێستێک بکات.

هاوکات تەنها شەشەم جارە یاریزانێک بتوانێ لە یاریی کۆتاییدا بە گۆڵ و ئەسێست هاوکاری تیمەکەی بکات.

ئەو یاریزانە کە هاوینی رابردوو لە رین گواسترایەوە بۆ باخچەی شازادەکان، لە یەکەم وەرزیدا زۆر بە نایابی درەوشایەوە و هۆکارێکی گەورەی پشت بردنەوەکانی پاریسە. بەجۆرێک لە 53 یارییدا توانیویەتی 13 گۆڵ و 15 ئەسێستی هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button