
یاریگا –
هەواڵی نوێ و وردەکاریی زیاتر گەیشت لەبارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و مانەوەی لەگەڵ نەسڕی سعوودی.
دوای ئەوەی نەسڕ نەیتوانی هیچ نازناوێكی وەرزەکە بباتەوە و تەنانەت نەگەیشتیش بە چامپیۆنزلیگی ئاسیای وەرزی داهاتوو، رۆناڵدۆ بە چەند پەیامێکی کورت لە سۆشیاڵ مێدیای خۆیەوە گومانی خستەی سەر مانەوەی و وا لێکدرایەوە کە چیتر لەگەڵ ئەو یانەیە بەردوام نابێت و دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەم هاوینە.
ئاماژەکانی جیابوونەوە؛ رۆناڵدۆ بە پەیامێکی نهێنی ئامێز هەمووان شۆک دەکات – Yariga
دواتر سەرچاوە جیاوازەکان و بەتایبەت دوای لێدوانەکانی فێرناندۆ هیێرۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە، دەنگۆیەکان پێچەوانە بوونەوە و مانەوەی ئەفسانە پۆرتوگالیەکە راگەیەندرا.
نەسڕ هەڵوێستی کۆتایی خۆی لەسەر چارەنووسی رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات – Yariga
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە ساشا تاڤۆلیێری رۆژنامەنووسی دیاری بەلجیکی بڵاویکردووەتەوە، رۆناڵدۆ گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
ساشا ماوەی گرێبەستە نوێیەکەی دۆنی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی بۆ دوو ساڵی دیکە لەگەڵ نەسڕ دەمێنێتەوە. واتا تا هاوینی 2027 دەخایەنێت. ئەوکاتیش کە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، تەمەنی کریستیانۆ دەگاتە 42 ساڵ.
🚨 Cristiano Ronaldo will sign a new two-year contract with Al-Nassr until June 2027. He will be 42 when the deal ends. 🇵🇹✍️
(Source: @Sachatavolieri) pic.twitter.com/wyhlBjAj1b
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) May 31, 2025
زانیارییەکانی چەند رۆژی رابردوو باسیان لەوە دەکرد ئەفسانە پۆرتوگالییەکە کە وەرزی رابردوو گۆڵکاری خولەکە بوو، بە مەرجێک ماوەتەوە پێویستە نەسڕ پێکهاتەیەکی تۆکمە دروست بکات تاوەکو کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکان بکات.