تێرشتیگن دوای گواستنەوەی خوان گارسیا لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە؟
بارسێلۆنا ئەگەر ئۆفەرێکی پێبگات ئامادەیە دەستبەرداری شتیگن بێت

یاریگا –
تێرشتیگن سەرەڕای گرێبەستی خوان گارسیا هێشتا دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و بیر لە بەجێهێشتنی یانە کەتەلۆنییەکە ناکاتەوە.
فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی نێوداری ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنا ئاگادارە یانەکەی خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل دەگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام هێشتا دەیەوێت لە بلاوگرانا بمێنێتەوە.
🚨🔵🔴 Marc-André ter Stegen is fully informed about the plan to sign Joan Garcia but he currently wants to stay. He wants to remain the number 1 in the new season.
The market is not being explored, and there are currently no talks with other clubs. However, FC Barcelona with… pic.twitter.com/QuvzL6Qmft
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) May 31, 2025
پلێتینبێرگ راشیگەیاندووە، تێرشتیگن دەیەوێت لەسەر گۆڵپارێزی ژمارە 1ـی بارسێلۆنا ململانێی خوان گارسیا بکات، کە تەمەنی 24 ساڵانە و ئەم هەفتەیە بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ روودەکاتە ریزەکانی بلاوگرانا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کەناڵی سکای سپۆرتسی ئەڵمانی، ئەگەر ئۆفەرێکی لەبارەی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکەوە پێبگات، بارسێلۆنا ئامادەیە دەستبەرداری تێرشتیگن بێت، چونکە جگە لە شتیگن خاوەنی ڤۆسیچ چێزنی گۆڵپارێزی پۆڵەندیشە.
تێرشتیگن کە بەهۆی پێکانێکی قورسەوە تاوەکو هەفتەکانی کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگاکان دابڕابوو، لەگەڵ بارسا لە 422 یاری 416 گۆڵی لێکراوە، دەیەوێت وەرزی داهاتوو ململانێی گارسیا بکات، بۆ ئەوەی هەروەکو پاسەوانی یەکەمی گۆڵی بارسا بمێنێتەوە.
خوان گارسیا بڕیاری خۆی دا و یەکێک لە پڕمشتومڕترین گرێبەستەکانی ئەم هاوینە لە کۆتایی نزیکبووەتەوە