
یاریگا –
ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی بەڕازیلی ریال مەدرید کە بەم دواییە بووە یەکەم کەس کە خاوەنی لاپچینی تایبەتی خۆی بێت لە براندی نایکی، جووتێک لە لاپچینە نوێیەکانی بە دیاری بەخشییە هاوڕێکەی، دیجێی خالد، هونەرمەند و بەرهەمهێنەری بەناوبانگی ئەمریکی.
دوای وەرگرتنی ئەو دیارییە تایبەتە، دیجێی خالد بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک، سوپاسی ڤینیسیوس جونیۆری کرد.
لە ڤیدیۆکەدا بە پەرۆشەوە هاوار دەکات و دەڵێت “یۆ ڤینی، ئەمانە سەرسوڕهێنەرن!” ئاماژەکە رەنگدانەوەی هاوڕێیەتی نزیکی نێوان هەردوو کەسایەتی وەرزش و مۆسیقایە.
DJ Khaled just received Vinicius Jr’s first-ever signature Air Zoom Mercurial! 🔥 pic.twitter.com/ksLlCw6bu0
— All Things Vini (@ViniJrTalk) May 30, 2025
سەرەڕای ئەوەی ریال مەدرید وەرزی 2024-2025ی بەبێ جام کۆتایی پێهێنا. بەڵام یاریزانە باڵە تەمەن 24 ساڵەکە لە 51 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 20 گۆڵی تۆمارکردووە و 17 ئەسیستیشی کردووە، ئەمەش سەلماندی کە یاریزانێکی سەرەکییە بۆ تیپەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، ڤینیسیۆس جونیۆر بە نوێکردنەوەی گرێبەستی پێنج ساڵە لەگەڵ ریال مەدرید تا هاوینی 2030 رێککەوتووە، هەروەها لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ماوەی پێنج ساڵدا 100 ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوێت، بەمەش دەبێتە خاوەنی بەرترین مووچە لە یانەکە. گرێبەستەکە گوزارشتە لە متمانەی تەواوەتی یانەکە بە تواناکانی ئەو ئەستێرە گەنجە و داهاتوویەکی گەشاوە.