🎥| باشترین سەیڤی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دیاریکرا

یاریگا –
ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی ئاستۆن ڤێلا خەڵاتی باشترین سەیڤی وەرزی 2024/2025ی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا.
گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە یەکێک لە گەورەترین سەیڤەکانی مێژووی پرێمەرلیگی کرد، بە کۆنتڕۆڵێکی سەرسوڕهێنەر بەرامبەر نۆتینگهام فۆڕێست. لەگەڵ سوڕانێکی باوەڕپێنەکراو تۆپێکی نیکۆلاس دۆمینگێزی کە چەند ئینجێک لە هێڵی گۆڵەوە دوور بوو دوور خستەوە.
مارتینێز لە مانگی کانوونی دووەمدا خەڵاتی سەیڤی مانگی بەدەستهێنا بەهۆی ئەو سەیڤەوە، کە یەکەمجارە خەڵاتەکە بباتەوە.کاردانەوەکە لە جیهانی تۆپی پێدا بە شێوەیەکی بەرفراوان ستایشی کرا و هەندێک بە گەورەترین سەیڤ لە هەموو کاتێکدا ناویان برد.
🚨 OFFICIEL ! L’arrêt d’Emiliano Martinez 🇦🇷 face à Nottingham Forest est élu “𝗔𝗥𝗥𝗘̂𝗧 𝗗𝗘 𝗟𝗔 𝗦𝗔𝗜𝗦𝗢𝗡” en Premier League ! 🧤🤩pic.twitter.com/IAo7PqWsMz
— Actu Foot (@ActuFoot_) May 31, 2025
نونۆ ئیسپیریتۆ سانتۆ،راهێنەری فۆڕێست و گۆڵپارێزی پێشووی پۆرتوگال دەڵێت:
لەو ساتەدا دڵتەنگ بووم! بەڵام سەیڤێکی نایاب بوو، تەنها خێرایی و کاردانەوە بوو، سەرسوڕهێنەرە. خۆزگە جارێک ئەو کوالیتییەم هەبوایە، بەڵام نەمکرد!
ئەم سەیڤە یەکێک بوو لەو 10 سەیڤەی کە لە لیستی کۆتاییدا بوون بۆ خەڵاتی سەیڤی وەرز، کە نۆیان پێشتر خەڵاتی سەیڤی مانگیان بەدەستهێنابوو. مارتینێز بە زۆرترین دەنگی هاندەرانی تۆپی پێ و شارەزایانی تۆپی پێ خەڵاتەکەی بەدەستهێنا و لە گۆڵپارێزەکانی وەک کیپا ئاریزابالاگا و مارتن دوبراڤکا و ئەندرێ ئۆنانا و دەیڤد رایا و رۆبێرت سانچێز و گویلم ڤیکاریۆی بردەوە.