ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ رۆدریگۆ چارەنووسی خۆی یەکلاییکردەوە و بڕیارەکەی بە ریال مەدرید راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ بە ریال مەدریدی راگەیاندووە دەیەوێت لە یانەکە بمێنێتەوە، بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکەش 45 رۆژیان خستووەتە بەردەمی.

خۆسێ فیلێکس دیاز رۆژنامەنووسی دیاری ئیسپانی لە رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، رۆدریگۆ هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە یانەکەی راگەیاندووە دەیەوێت لە مەدرید بمێنێتەوە و بەهیچ شێوەیەک نیازی بەجێهێشتنی یانەکەی نییە.

رۆژنامەی مارکاـی ئیسپانی رایگەیاندووە، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید بە رۆدریگۆیان راگەیاندووە، لە مۆندیالی یانەکان چاوەڕێی کاردانەوە و گڕوتینی جارانی لێدەکەن، هێرشبەرە بەڕازیلییەکە 45 رۆژی لەبەردەمە بۆ ئەوەی بسەڵمێنێت شایستەی ئەوەیە لە پڕۆژە نوێیەکەی چابی ئاڵۆنسۆ رۆڵی پێبدرێت.

رۆدریگۆ لەوەتەی ساڵی 2019 لە ریزەکانی ریال مەدرید یاریی دەکات، هێرشبەرە 24 ساڵانەکە بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ لە  سانتۆسی بەڕازیلییەوە روویکردە ریزەکانی ریال مەدرید، لە وەرزی رابردوودا بەشداری 50 یاریی کرد، خاوەنی 13 گۆڵ و 10 ئەسیستە، بەڵام لە زۆربەی یارییەکاندا وەکو یاریزانی یەدەک بەشداریکردووە، لەدوای یاریی کلاسیکۆی جامی شای ئیسپانیا بە درێسی یانەکەی یاریی نەکردووەتەوە و مشتومڕی زۆر لەسەر داهاتووی دروستبووە و ناوەی بە چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ بەستراوەتەوە.

هەفتەی رابردوو چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەری نوێی یانەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەستبەکاربوونی باسی داهاتووی ئەستێرە بەڕازیلییەکەی کرد و دڵنیایدا بەشێکی گرنگی پلانەکانی دەبێت، رۆژی دووشەممە یانە مەدریدییەکە لەژێر سەرپەرشتی ئاڵۆنسۆ دەست بە مەشق و ئامادەکارییەکانی دەکات، بۆ خۆئامدەکردن بۆ مۆندیالی یانەکان کە رۆژی 14ـی یۆنیۆ لە ئەمریکا دەستپێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button