
یاریگا –
یوڤێنتوس دەیەوێت مارکۆ سیلڤا راهێنەری پۆرتوگاڵی بکاتە راهێنەری یانەکەی.
کەناڵی سکای سپۆرتسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، یانەی یوڤێنتسوسی ئیتاڵی دەیەوێت مارکۆ سیلڤا راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەی فولهامی ئینگلیزی وەکو راهێنەری یانەکەی دەستنیشان بکات، بۆ ئەوەی شوێنی تیاگۆ مۆتا بگرێتەوە و وەری داهاتوو راهێنەریاتەی بیانکۆنێری بکاتدوای ئەوەی یوڤێنتوس لە گفتوگۆیەکانی لەگەڵ جیان گاسپێرینی شکستیهێنا، هەریەکە لە جۆرجیۆ کیلینی و دامیێن کۆمۆلی بەڕێوەبەرانی وەرزشی یۆڤی، بەرپرسیارن بۆ ئەوەی راهێنەری داهاتووی یانەکە دەستنیشان بکەن، هەردووکیان لەسەر مارکۆ سیلڤا کۆکن.
#Juventus, #MarcoSilva è uno dei preferiti di Comolli per la panchinahttps://t.co/OqQ0VDcYKi
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) May 31, 2025
جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنووسی بەنێاوبانگی ئیتاڵی رایگەندووە، مارکۆ سیلڤا بژاردەی یەکەمی دامیێن کۆمۆلییە، کە دەستی لە سەرۆکی یانەی تۆلۆزی فەڕەنسی کێشایەوە و لە چەند رۆژی داهاتوو وەکو بەڕێوەبەری وەرزشی لە یۆڤی دەستبەکار دەبێت.
راهێنەرە 46 ساڵانەکە تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ فولهام هەیە و ئەم وەرزە پلەی یازدەمی پرێمەرلیگی بۆ یانە لەندەنییەکە بەدەستهێنا،
پێشتر مارکۆ سیلڤا لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی تۆک سپۆرتی بەریتانی مانەوەی لە فولهام راگەیاندبوو، دووپاتیکردبووەوە وەرزی داهاتوو هەر لە یانەکەی دەمێنێتەوە و ناچێتە خولی رۆشنی سعوودی، کە راهێنەرە پۆرتوگاڵییەکە لەلایەن هیلالی سعوودی و تۆتێنهامی ئینگلیزییەوە سەرنجی لەسەربوو.