فەرمی؛ یاریدەدەری سڵۆت بووە راهێنەری یانەیەکی گەورەی ئەوروپا
دوای وەرزێک لیڤەرپوولی جێهێشت

یاریگا –
جۆن هێتینگا، یاریدەدەری ئارنە سڵۆت لە لیڤەرپوول، ئەرکی راهێنەرایەتی ئەیاکسی هۆڵەندی وەرگرت.
هێتینگا پێشتر بەرگریکاری ئێڤەرتن بووە و لە هاوینی رابردوودا، لەگەڵ دەستبەکاربوونی سڵۆت لە لیڤەرپوول، بووە یاریدەدەری راهێنەرە هۆڵەندییەکە و رۆڵی لە بەدەستهێنانی بیستەم نازناوی پرێمەرلیگدا گێڕا.
Welcome home, John Heitinga! ❌❌❌
— AFC Ajax (@AFCAjax) May 31, 2025
راهێنەرە هۆڵەندییەکە دەبێتە شوێنگرەوەی فرانچێسکۆ فاریۆلی، دوای ئەوەی نەیتوانی ئەیاکس بکاتە پاڵەوانی خولی هۆڵەندا.
هێتینگا بەرهەمی ئەکادیمیای ئەیاکسە و حەفت ساڵ یاریی بۆ تیمی یەکەمی یانەکە کردووە، بەر لەوەی واز لە یارییکردن بهێنێت، بۆ وەرزێک گەڕایەوە یانەی منداڵی.
راهێنەری 41 ساڵان، لە ساڵی 2023 بۆ ماوەی چەند مانگێک بەکاتی ئەرکی راهێنەرایەتی ئەیاکسی وەرگرت، ئەمەش کاتێک ئالفرێد شرودەر لە پۆستەکە دوورخرایەوە.
Interview with Head Coach Heitinga. pic.twitter.com/qpqEB2utr8
— AFC Ajax (@AFCAjax) May 31, 2025
هێتینگا گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ یانەی منداڵی واژۆکردووە.