پێش ئەوەی سەیری یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکەی ئەم شەش خاڵە بزانە

یاریگا –
ئه‌مشه‌و یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی 2024-2025، لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا لە میونشن له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئینته‌رمیلان و پاریس سانجێرمان ده‌كرێت، پێش ئەوەی سەیری یارییەکە بکەی ئەم شەش خاڵە بزانە.
پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و ئینتەر میلانی ئیتاڵی. هەردوو یانە بە رێڕەوێکی جیاواز گەیشتوونەتە ئەم قۆناخە و خەون به بەرزکردنەوەی نازناوە گەورەکە ده‌بینن، پاریس سانجێرمان، بە راهێنەرایەتی لویس ئێنریکی، بە دوای یەکەم نازناوی چامپیۆنزلیگ لە مێژووی خۆیدا دەگەڕێت و هیواخوازە سێیه‌م نازناوی ئەم وەرزە بەدەست بهێنێت، ئه‌مه‌ش دوای بردنەوەی نازناوی خول و جامی فه‌ڕه‌نسا، لە بەرامبەردا، ئینتەر میلان، بە سەرکردایەتی سیمۆنی ئینزاگی، دەیەوێت بۆ جاری چوارەم لە مێژووی خۆیدا و یەکەمجار لە دوای ساڵی 2010، جامه‌كه بەرز بکاتەوە.
پریڤیوی یاریی پاریس سانجێرمان V ئینتەر میلان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
له‌م راپۆرتە شیکارییه بەراوردکاری وردی نێوان هەردوو یانە لە رووی بەهای پێکهاتە، تەمەنی یاریزانان، ئامارەکانی چامپیۆنزلیگ، ئاستی ڕاهێنەران و چەندین لایەنی دیکەی ده‌خه‌ینه روو.
بەراوردی بەهای پێکهاتەکان و گرانترین یاریزانان
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت (Transfermarkt)، جیاوازییەکی بەرچاو له نرخی پێکهاتەی هەردوو یانەدا هەیە، کۆی بەهای پێکهاتەی پاریس سانجێرمان بە نزیکەی یه‌ك ملیار 50 هه‌زار یۆرۆ خەمڵێنراوە، کە ئەمەش وای لێدەکات یەکێک بێت لە گرانبەهاترین پێکهاتەکانی جیهان.
یانە پاریسییەکە لەم وەرزەدا چەندین گرێبەستی گەورەی كردووه، لەوانە هێنانی جواو نێڤێس وعۆسمان دێمبێلی و کڤاراتسخێلیا، گرانترین یاریزانی ئێستای پاریس سانجێرمان، كیڤاراتسخێلیا و خوا‌و نێڤێسن کە هەریەکەیان بە نزیكه‌ی 80 ملیۆن یۆرۆ نرخێنراون، هەرچەندە یاریزانانی وەک ڤیتینیا و دوێ هه‌ریه‌كه‌یان به 60 ملیۆن یۆرۆ و نونۆ مێندێز به 55 ملیۆن یۆرۆ ده‌خه‌ملێنرێن.
لەلایەکی دیکەوە، کۆی بەهای پێکهاتەی ئینتەر میلان بە نزیکەی 680 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت، هەرچەندە جیاوازی زۆر له نرخی پێكهاته‌ی هه‌ردوو تیپ هه‌یه، بەڵام هێشتا پێکهاتەیەکی بەهێز و پڕ ئەستێرەیان هەیە.
گرانترین یاریزانی ئینتەر میلان ، لاوتارۆ مارتینێز و نیکۆلۆ بارێلان کە هەریەکەیان بە 80 ملیۆن یۆرۆ نرخێنراون، ئەلێساندرۆ باستۆنی 70 ملیۆن یۆرۆ و فێدێریکۆ دیمارکۆ 60 ملیۆن یۆرۆ لەدوای ئه‌وان دێن.
ئەم جیاوازییە لە بەهای پێکهاتەدا له‌وانه‌یه ئاماژە بێت بۆ توانای دارایی زیاتری پاریس، بەڵام ئینتەر سەلماندوویەتی کە دەتوانێت لەگەڵ یانە دەوڵەمەندەکاندا ڕکابەری بکات.
تێکڕای تەمەن و ئەزموونی پێکهاتەکانیان
تێکڕای تەمەنی یاریزانانی پێکهاتەی پاریس سانجێرمان به‌پێی ماڵپه‌ری SportsMole لەم وەرزەدا نزیکەی 24.8 ساڵە، ئەمە ئاماژەیە بۆ پێکهاتەیەکی تا ڕادەیەک لاو کە تێکەڵەیەکە لە یاریزانی بە ئەزموون وەک مارکینیۆس 31 ساڵ و لوکاس هێرناندێز 29 ساڵ و یاریزانی لاوی بەهرەمەند وەک وارن زایر 19 ساڵ، له‌گه‌ڵ جواو نێڤێسی 20 ساڵ، و نونۆ مێندێز 22 ساڵ. ستراتیژی یانە پاریسییەکە لە ساڵانی رابردوودا زیاتر بەرەو گەنجکردنەوەی پێکهاتەکە تیپه‌كه رۆیشتوه.
بۆ ئینتەر میلان، تێکڕای تەمەنی پێکهاتەکەیان بە نزیکەی 28.8 ساڵه، ئەمە نیشانەی پێکهاتەیەکی بە ئەزموونترە کە یاریزانی وەک یان سۆمەر 36 ساڵ، فرانچیسکۆ ئاچێربی 37 ساڵ، ستێفان دی فرای 33 ساڵ، ماتێۆ دارمیان 35 ساڵ و هێنریک مخیتاریان 36 ساڵ لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا، یاریزانی لاوی وەک کریستیان ئاسلانی 23 ساڵ و یان بیسێک 24 ساڵ له پێكهاته‌كه هه‌ن.
ئامارەکانیان له چامپیۆنزلیگ (گۆڵكردن و گۆڵێكران)
تا گەیشتن بە یاری کۆتایی، پاریس سانجێرمان لە 16 یاری چامپیۆنزلیگدا بەشداری کردووە بە لەبەرچاوگرتنی سیستەمی نوێی خولەکە كه پاریس یاریی پاشكۆی كرد به پێی داتاكانی ماڵپه‌ری UEFA پاریس سان جێرمان تاكو یاریی كۆتایی له‌م وه‌رزه، 33 گۆڵیان كردووه تێکڕا 2.07 گۆڵ لە هەر یارییەکدا و 15 گۆڵیان لێکراوە تێکڕا 0.94 گۆڵ لە هەر یارییەکدا.
هێڵی هێرشبەری پاریس بە سەرکردایەتی عوسمان دێمبێلی و کڤاراتسخێلیا زۆر چالاک بووە، پاریس لە رووی کۆنترۆڵکردنی تۆپەوە باڵادەست بووە بە تێکڕای 59.57٪، هه‌روه‌ها زۆرترین بڕینی یاریزانانیان هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا كه 420 برین بووه، ئه‌مه‌ش هێزی تاكه‌كه‌سی یاریزانه‌كان نیشان ده‌دات
ئینتەر میلان، لە 14 یاریی چامپیۆنزلیگدا كه یاریی پاشكۆی نه‌كرد و راسته‌وخۆ گه‌یشته قۆناخی 16 ئه‌م تیپه 26 گۆڵیان كردووه واته تێکڕای ناوه‌ندی 1.86 گۆڵ لە هەر یارییەکدا و 11 گۆڵیان لێکراوە تێکڕا 0.79 گۆڵ لە هەر یارییەکدا.
هێڵی بەرگری ئینتەر بە سەرکردایەتی باستۆنی و دی فرای و ئاچێربی زۆر پتەو بووە و یەکێکە لە باشترین هێڵەکانی بەرگری لە پاڵەوانێتییەکەدا. تێکڕای کۆنترۆڵکردنی تۆپیان 47.72٪ بووە، ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان دەدات زیاتر پشت بە هێرشی خێرا و تۆکمەیی بەرگری دەبەستن.
Champions League Final Analysis: PSG vs. Internazionale ⚽️🔥
The 2024/25 season highlights Paris Saint-Germain and Internazionale as two of Europe’s strongest sides, each showcasing distinct styles and strengths.
🔵🔴 Paris Saint-Germain in Ligue 1
PSG leads Ligue 1 with 2.47… pic.twitter.com/zn2Sgx7V6i— Soccerment (@Soccerment_Blog) May 31, 2025
گۆڵکاران و ئەسیستکارانی هه‌ردوو یانه
له‌پاریس سانجێرمان، عۆسمان دێمبێلی له چامپیۆنزلیگ گۆڵکاری یانەکەیە بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ، برادلی بارکۆلا و نونۆ مێندێزیش بەشدارییەکی بەرچاویان هەبووە لە گۆڵ تۆمارکردندا. لە دروستکردنی گۆڵیش ئه‌شره‌ف حەکیمی بە 5 ئەسیست پێشەنگە، دوای ئەویش دێمبێلی بە 4 ئەسیست دێت.
له ئینتەر میلان، لاوتارۆ مارتینێز گۆڵکاری یانەکەیە بە تۆمارکردنی 9 گۆڵ، مارکوس تورامیش بە 6 گۆڵ بەشدارییەکی گرنگی هەبووە، ئه‌سیستكاری تیپه‌كه‌ش فێدێریکۆ دیمارکۆ بە 5 ئەسیست،.
رووبەڕووبوونەوەی راهێنەران: لویس ئێنریکی و سیمۆنی ئینزاگی
لویس ئێنریکی، راهێنەری پاریس سانجێرمان، خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە و پێشتر لەگەڵ بارسێلۆنا له ساڵی 2015 سێ نازناوی بەدەستهێناوە کە چامپیۆنزلیگیشی برده‌وه.
شێوازی یاریکردنی ئێنریکی زیاتر پشت بە کۆنترۆڵکردنی تۆپ و فشاری بەردەوام دەبەستێت پشت به پلانی 4-3-3 ده‌به‌ستێت و ئەو توانیویەتی پاریس بکاتە تیمێکی تۆكمه و کەمتر پشتی بە تاکە ئەستێرەیەک به‌ستوه، بەتایبەت دوای رۆیشتنی ئێمباپێ، گەیشتنی پاریس بە یاری کۆتایی نیشانەی سەرکەوتنی تاکتیکەکانی ئێنریکییە.
سیمۆنی ئینزاگی، راهێنەری ئینتەر میلان، بە یەکێک لە باشترین ڕاهێنەرە تاکتیکییەکانی ئیتاڵیا دادەنرێت. ئەو زۆربه‌ی یارییه‌كان لەسەر شێوازی 3-5-2 یاریی ده‌كات و لەگەڵ ئینتەردا سەرکەوتوو بووە.
ئینزاگی توانیویەتی ئینتەر بکاتە تیمێکی زۆر تۆکمە لە بەرگریدا و زۆر مەترسیدار لە هێرشی هەڵگەڕاوەدا، هەرچەندە دوو وه‌رز له‌مه‌وبه‌ر لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی شکستیان هێنا، بەڵام دووبارە گەیشتنەوەیان بەم قۆناخە نیشانەی کارامەیی ئینزاگی و پەرەسەندنی بەردەوامی تیمەکەیەتی.
Luis Enrique has 2 European titles under his belt. Simone Inzaghi? Still chasing his first. Will experience be the difference on the biggest stage tonight? #UCL pic.twitter.com/DgTA0pzxY0
— GOtv Ghana (@GOtv_Ghana) May 31, 2025
ئاستی هه‌ردوو گۆڵپارێز؛ دۆنارۆما و سۆمه‌ر.
دۆنارۆما و یان سۆمه‌ر ئه‌م دووانه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر گه‌یشتنی هه‌ردوو یانه هه‌بووه به یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، به تایبه‌ت له یارییه‌كانی قۆناخی پێشكۆتایی.
دۆنارۆمای گۆڵپارێزی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌م وه‌رزه به‌شداری له 14 یاریی یانه‌كه‌ی كردووه، 5 كلین شیت و 34 سه‌یڤی هه‌بووه،یه‌كیك بووه له فاكته‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتن پاریس سان جێرمان به یاریی كۆتایی به‌تایبه‌ت له قۆناخی پێشكۆتایی، لە کۆی 68 لێدان کە ئاراسته‌ی ئه‌و گۆڵپارێزه كراوه ، 55 لێدانی گەڕاندۆتەوە، واته رێژه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه و كۆنترۆڵكردنی تۆپی 70% بووه.
له به‌رامبه‌ردا یان سۆمه‌ری گۆڵپارێزی ئینته‌رمیلان به‌هه‌مان شێوه‌ی دۆنارۆما رۆلێكی گرنگی هه‌بوو له گه‌یاندنی تیپه‌كه‌ی به یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و لە 13 یاریی یانه‌كه‌ی به‌شداری كردووه، 7 كلین شیتی هه‌بووه، کۆی 65 لێدان کە ئاراسته‌ی گۆڵه‌كه‌ی كراوه، 50 لێدانی گەڕاندۆتە و رێژه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی 80% بووه.
📊 Yann Sommer vs Gianluigi Donnarumma — Champions League (2024/25). 🔥 pic.twitter.com/pp1ZNMUzKS
— Sholy Nation Sports (@Sholynationsp) May 8, 2025
یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ له نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تاکتیکی و هونەری ئاستبەرز له نێوان دوو قوتابخانەی جیاوازی تۆپی پێ ده‌بینین. پاریس سانجێرمان بە هێزی هێرشبەری گەنج و خێرا و کۆنترۆڵکردنی تۆپەوە دێتە یاریگا، لە کاتێکدا ئینتەر میلان پشت بە ئەزموونی یاریزانەکانی و تۆکمەیی بەرگری و هێرشی هەڵگەڕاوەی خێرا دەبەستێت.
لە کۆتاییدا، وردەکاری بچووک، ئاستی تاکەکەسی یاریزانان و بڕیارە تاکتیکییەکانی ڕاهێنەران دەتوانن جیاوازییەکە دروست بکەن و براوەی نازناوه‌كه دیاریی بكه‌ن.