ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ وادەی گواستنەوەی دی بڕۆین بۆ ناپۆلی یەکلاییکرایەوە

سکای سپۆرتس دوایین پەرەسەندن ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

پڕۆسەی گواستنەوەی کێڤن دی بڕۆین بۆ ناپۆلی لە کۆتا قۆناخدایە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، دوای رازیکردنی ئانتۆنیۆ کۆنتی بە مانەوە وەکو راهێنەری ناپۆلی بەلانیکەمەوە بۆ وەرزێک، ئێستا سەرنجی تەواویان لەسەر تەواوکردنی گواستنەوەی دی بڕۆینە.

بەگوێرەی زانیارییەکە تۆڕە ئیتاڵییەکە، بڕیارە سبەی یەکشەممە، بەڵگەنامەکانی گواستنەوەی تەواو بکرێن و دواتر پشکنینی پزیشکی لەگەڵ پاڵەوانی ئیتاڵیا بکات.

گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی باڵای ناپۆلی و نوێنەرانی دی بڕۆین خەریکە تەواو دەبێت و لە ئەگەری رێککەوتنی کۆتایی نێوانیان، لەوانەیە دووشەممە پشکنینی پزیشکی بکات و دواتر وەکو یاریزانی نوێی یانەکە بناسێندرێت و لە ئەگەری دواکەوتنی پڕۆسەکە، لەوانەیە کێڤن تاوەکو دوای تەواوبوونی ئەرکی نیشتمانی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا، گەشتی ناپۆلی نەکات.

مانچێستەر سیتی گرێبەستی دی بڕۆینی نوێنەکردەوە و لە کۆتایی مانگی داهاتوو، گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، بەڵام ناپۆلی و دی بڕۆین مافی رێککەوتنی کۆتاییان بەر لەوادەی بەسەرچوونی گرێبەستەکەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button