ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتگرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ ریال مەدرید لە گواستنەوەی بەرگریکارێک شکستیهێنا و هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستکارێک دەدات

ئامانجەکانی ریال مەدرید بۆ هێلی ناوەڕاست ئاشکرابوون

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە گواستنەوەی کارێراس شکستیهێنا، گرێبەستی بەرگریکارەکەی بێنفیکا دوادەکەوێت، یانە ئیسپانییەکە دەچێتە سەر هەنگاوی دواتری و ئامانجی داهاتووی گواستنەوەی ناوەڕاستکارێکە.

رۆژنامەی ASـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، گفتوگۆیەکانی ریال مەدرید لەگەڵ بێنفیکا لەبارەی گواستنەوەی ئەلڤارۆ کارێراس شکستیهێنا، گەرچی چاوەڕێ دەکرا ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە کە دەرچووی ئەکادیمیای ریال مەدریدە دوای دین هاوسن و ئالێکساندەر ئارنۆڵد ببێتە سێیەم گرێبەستی ئەم هاوینەی ریال مەدرید، بەڵام گرێبەستەکە شکستیهێناوە و لەوانەیە بۆ دوای مۆندیالی یانەکان دوابکەوێت.

رۆژنامە مەدریدییەکە راشیگەیاندووە، بێنفیکا لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە کارێراس داوای 40 بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات و بەهۆی بەشداریکردنی لە مۆندیالی یانەکانیشی ئامادە نییە هەروا بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو بەرگریکارە چەپەی بێت، کە یەکێکە لە ئامانجەکانی ئەم هاوینەی یانە پۆرتوگاڵییەکە.

ستیلەر یان رۆدری؛ ریال مەدرید دەیەوێت ناوەڕاستکارێک بگوازێتەوە

ریال مەدرید بەهۆی ئەوەی گرێبەستی کارێراس دوادەکەوێت، یەکسەر دەچێتە سەر ئامانجی دواتری کە گواستنەوەی ناوەڕاستکارێکە، ستیلەر و رۆدری و زوبیمێندی سێ بژاردەن بۆ مەدریدییەکان بۆ ئەوەی بیانگوازنەوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی رایگەیاندووە، ئانجێلۆ ستیلەر ناوەڕاستکاری شتوتگارت یەکێکە لە ئامانجەکانی ریال مەدرید بۆ ئەوەی لەم هاوینە بیگوازێتەوە ریزەکانی، ناوەڕاستکارە 24 ساڵانەکەی ریال مەدرید بەربژێرە بۆ ئەوەی شوێنی تۆنی کرووس لە لۆس بلانکۆس بگرێتەوە.

رۆدری ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی یەکێکە لە ئامانجەکانی ریال مەدرید، ئەو ناوەڕاستکارە ئیسپانییە کە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کۆتایی دێت، یەکێکە لەو ئامانجانەی ریال مەدرید خەونی پێوە دەبینێت، بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام لەوانەیە تاوەکو هاوینی 2026 دوابکەوێت.

مارتن زوبیمێندی ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی ریال سۆسیداد گەرچی بەگوێرەی میدیاکان چوونی بۆ ئارسیناڵ یەکلایی بووەتەوە، بەڵام هێشتا نەبووەتە فەرمی و یەکێکە لە ناوەڕاستکارە دڵخوازەکانی چابی ئاڵۆنسۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button