ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یەکلاییبووەوە؛ بارسێلۆنا لە گواستنەوەی ئامانجی سەرەکی نزیکبووەتەوە

پێنجشەممە بەرپرسانی بارسێلۆنا لەگەڵ نوێنەری یاریزانەکە کۆبوونەتەوە و گەیشتوونەتە ئەنجام

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا خەریکە گواستنەوەی گۆڵپارێزێک یەکلاییدەکاتەوە و هەنگاو بۆ ئامانجەکانی دیکەی دەنێت.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ ئاشکرایدەکات، بارسێلۆنا ئێستا تاکە کێبڕکێکارە لەسەر گواستنەوەی خوان گارسیا، گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل.

دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی و هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا لەسەر گواستنەوەی گارسیا هاوڕان و لەوانەیە گواستنەوەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا رووبدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، گفتوگۆکانی نێوان بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل لەسەر گواستنەوەی گۆڵپارێزەکە خێرا بەڕێوەدەچن و بارسێلۆنا گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ پێشکەشی یانەکە کردووە و ئێستا بارسێلۆنا چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی گارسیایە، تاوەکو گرێبەستەکە رابگەیەنێت.

بارسێلۆنا بە دەرەنجامی گفتوگۆکان گەشبینە و ئەوەی یەکلاییبووەتەوە، گارسیا تاکە ئامانجی بارسێلۆنایە.

خوانما لۆپێز، بەڕێوەبەری کارەکانی گارسیا لە دوا کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بارسێلۆنا کە پێنجشەممەی رابردوو کران، گرنگیپێدانی یانەکانی دیکەی بە گارسیا بە بەرپرسانی بارسا پیشانداوە، بەڵام لە هەمان کاتدا دووپاتیکردووەتەوە، تەنیا بارسێلۆنا هەنگاوی فەرمی و خێرای ناوە و ئۆفەری یانە کاتالوونییەکە لە رکابەرانی باشترە.

رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، بارسێلۆنا دەیەوێت پڕۆسەی گواستنەوەی گارسیا لە هەفتەی داهاتوو تەواوبکات، ئەگەر هیچ شتێک روونەدات، ئەوا گرێبەستەکە روودەدات و بارسا خۆی یەکلاییکردووەتەوە.

گارسیا یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی ئێستای ئیسپانیا، لەم وەرزەی لالیگا خاوەنی زۆرترین بەرپەرچدانەوە بوو لە خولەکە، 146 جار بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوە و یەکێک بوو لە هۆکارە کاریگەرەکان بۆ مانەوەی ئیسپانیۆل لە ریزی یانە پلە یەکەکان.

پێشتر رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردبوو، جگە لە بارسێلۆنا هەریەکە لە یانەکانی ئارسیناڵ و ئاستۆن ڤیلا و بۆرنمۆسی ئینگلیزی و بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی ئۆفەریان پێشکەشی خوان گارسیا کردووە و دەیانەوێت ئەو گۆڵپارێزە بگوازنەوە ریزەکانیان، کە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئیسپانیۆل هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button