ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گواردیۆلا یاریزانێکی بارسێلۆنای دەوێت

بارسا و مان سیتی خەریکە رێکدەکەون

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دەیەوێت گۆڕانکاری لە هێڵی گۆڵپارێزیدا بکات و ئامادەیە دەستبەرداری مارک ئاندرێ تێر شتیگن ببێت.

پێگەی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی ئاگاداری دۆخی تێر شتیگنە لە بارسێلۆنا و ئامادەیە بیگوازێتەوە قەڵای ئیتیحاد.

پێپ گواردیۆلا پێی وایە شتیگن بە ئەزموونە گەورەکەی لە ئەوروپا، دەتوانێت یارمەتی تیمەکەی بدات و لەوانەیە ببێتە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەی.

بارسێلۆنا مانەوەی شتیگنی تەواو یەکلایی نەکردووەتەوە، چونکە دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە کاتالوونییەکە خەریکی گفتوگۆی چڕە بۆ گواستنەوەی خوان گارسیا، گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل.

بە گواستنەوەی گارسیا، ئەگەرەکانی یارییکردنی شتیگن لە بارسا زۆر کەمدەبێتەوە و ئەمەش دەبێتە یارمەتیدەری گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە بۆ دۆزینەوەی یانەیەکی نوێ.

شتیگن لە هاوینی ساڵی 2014 لە بۆڕووسیا مۆنشنگلادباخەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، لەوساتەوە 422 یاریی لەگەڵ بارسا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button