ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی خەریکە ئامانجێکی مانچێستەر یونایتد دەگوازێتەوە

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ دوایین پەرەسەندن ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی گفتوگۆکانی گواستنەوەی بەرگریکارێکی ئێڤەرتن چڕدەکاتەوە، بەڵام پڕۆسەکە ئاسان نییە.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، دەیڤد مۆیس، راهێنەری ئێڤەرتن لە دەستبەرداربوون لە برەینسوەیت دوودڵە، بەڵام گەیشتنی ئۆفەرێکی گەورە، ئێڤەرتن ناچار بە فرۆشتنی دەکات.

خەریکە جەیمس تارۆڤسکی، بەرگریکار لە پێکانەکەی چاکدەبێتەوە، ئەمەش رێگە بۆ دەستبەرداربوون لە برەینسوەیت خۆشدەکات.

لەلایەکی دیکەوە، ئێڤەرتن خەریکە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیدریسا گێی نوێدەکاتەوە و خەریکی گفتوگۆشە لەگەڵ فلامێنگۆ، لەسەر گواستنەوەی کارلۆ ئالکاراز.

چێڵسی دەمێکە چاودێری برەینسوەیت دەکات، رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، پێشتر مانچێستەر یونایتد ئامادەبوو بڕی زیاتر لە 50 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە ئینگلیزییەکە خەرج بکات، بەڵام دوورکەوتنەوەی لە پاڵەوانیەتیەکانی ئەوروپا، هاوکێشەکانی گۆڕی.

لە هاوینی رابردوودا، ئێڤەرتن دوو ئۆفەری مانچێستەر یونایتدی رەتکردەوە کە بەرزترینیان 45 ملیۆن پاوەند بوو، بەڵام ئێڤەرتن داوای 70 ملیۆن پاوەندی دەکرد.

چێڵسی ئامادەیە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکات، چونکە برەینسوەیت دەیەوێت بەشداری لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بکات.

برەینسوەیت بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەلبانیا و لاتڤیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button