ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا بەهۆی نەشتەرگەریەوە ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا –
هیکتۆر فۆرت، یاریزانی بارسێلۆنا رۆژی هەینی، بەهۆی کێشەی هەناسەدان و هەڵئاوسانی ناوپۆشی لووت کە بەدرێژایی وەرز تووشی ببوو، نەشتەرگەری بۆکرا.
بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە بارسێلۆنا بڵاویکردۆتەوە، ئەو یاریزانە بەدرێژایی وەرز کێشەی لە هەناسەدان هەبووە و هیچ ئاسودە نەبووە.
ئەم هەواڵە بۆ یانەکە جێگەی سەرسوڕمان بوو، چونکە لەماوەی ئەم وەرزەدا بە ئاشکرا باسی کێشە درێژخایەنەکەی نەکرابوو. ئەم حاڵەتە بۆ وەرزشوانێکی پیشەگەر، کە هەناسەدان بۆی زۆر گرنگە، بێزارکەرە چونکە رەنگە کاریگەری لەسەر ئاستی هیکتۆر فۆرت هەبووبێت لە یاریگادا.
LATEST NEWS | Héctor Fort has undergone nasal septum surgery to address the respiratory issues and chronic congestion that have affected him throughout the season.
His expected recovery time is four weeks. pic.twitter.com/DOaxh3NPtK
— FC Barcelona (@FCBarcelona) May 30, 2025
بەڵام فۆرت بڕیاریدا چاوەڕێ بکات تا هەموو پاڵەوانەتییە فەرمییەکان تەواو دەبن دواتر نەشتەرگەری بکات تاوەکوو بە تەواوی کێشەکانی هەناسەدان و لوتی چارەسەر بکات. بەگوێڕەی راپۆرتی یانەکە، بۆ ماوەی چوار هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
Hector Fort has undergone a Septoplasty surgery ❤️🩹pic.twitter.com/f7zl7E2EXP
— ᴘɢ² (@angrygavi) May 30, 2025
چاکبوونەوەی لە پشووی هاوینەدا دەبێت و ئەمەش بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر گەڕانەوەی بۆ مەشقەکانی پێش وەرز نابێت. هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆنا بانگهێشتی یاریزانەکانی کردووە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لە 13ی تەمموزدا، دوای ئەوە مەشق و راهێنانە چڕەکانی نێو یاریگا دەستپێدەکات. هەروەها فۆرت لە گەشتی پێش وەرزی تیپەکەدا بەشداری ناکات.