کڵۆپ دەیەوێت فابرێگاس بە پەیوەندیکردن بە یانەیەکی ئەڵمانی رازیبکات
گفتوگۆی سەرەتایی کراوە

یاریگا –
سێسک فابرێگاس، دوای پێشکەشکردنی وەرزێکی ناوازە لەگەڵ یانەی کۆمۆ، خەریکە چیرۆکەکەی لە سێریا ئەی تەواو دەبێت.
یورگن کڵۆپ، بەڕێوەبەری تۆپی پێی نێودەوڵەتی کۆمپانیای رێد بوڵ، خەریکە فابرێگاس بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی لایپزیگ رازیدەکات.
کۆمۆ پلەی دەیەمی لە یەکەم وەرزی خۆی لە سێریا ئەی بەدەستهێنا، ئەمەش وایکردووە فابرێگاس سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپا رابکێشێت.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، کڵۆپ و فابرێگاس گفتوگۆی زۆریان لەبارەی ئەگەرەکانی گواستنەوەی بۆ بۆندسلیگا کردووە، تەنانەت رێککەوتنی زارەکی لە نێوانیاندا هەیە.
ئاستەنگی سەرەکی بەردەم سەرنەگرتنی گرێبەستەکە، رازی نەبوونی کۆمۆیە، چونکە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەدا هەیە و پڕۆژەکەش لەژێر سەرپەرشتی سێسک کراوە.
پێشتر ناوی سێسک بە شوێنگرتنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ لە بایەر لیڤەرکوزن بەسترابووەوە، بەڵام لە کۆتایی ئێریک تێن هاخ، ئەرکەکەی وەرگرت.