ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ گواستنەوەی فێرناندێس بۆ هیلال سەردەگرێت؟

هیلال ئامادەیە ساڵانە مووچەیەکی خەیاڵی بە بڕونۆ بدات

Yariga App

یاریگا –

هیلال تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بڕونۆ فێرناندێس، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد خستووەتەگەڕ.

رۆژنامەی تێلێگراف بلاویکردووەتەوە، فێرناندێس ئامانجی سەرەکی هیلالە لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە و دەیەوێت زوو بیگوازێتەوە و بەشداری مۆندیالی یانەکان بکات.

لە چەند رۆژی رابردوودا، گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی باڵای هیلال و میگێل پینیۆ، بەڕێوەبەری کارەکانی بڕونۆ دەستیانپێکردووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، گفتوگۆکان لە هۆتێلی فۆر سیزنز لە ریاز دەکرێن.

هیلال پەلەیەتی و ئامادەیە ئۆفەرێک بەبڕی 80 بۆ 100 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی فێرناندێس پێشکەشی مانچێستەر یونایتد بکات. یانە سعوودییەکە چاوی لە قۆستنەوەی دۆخی خراپی دارایی مان یونایتدە.

دوێنێ هەینی مان یونایتد یارییەکی دۆستانەی لە هەڵبژاردەی هۆنگ کۆنگ بردەوە و لەدوای یارییەکە روبن ئامۆریم، راهێنەری مان یونایتد لەبارەی داهاتووی فێرناندێس روونیکردەوە؛

بڕواناکەم دوا یاریی فێرناندێس بێت لەگەڵ ئێمە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا دڵنیانیم. بڕونۆ زۆربەی شتەکان رەتدەکاتەوە، یانەکە دەتوانێت رێگەی دیکە بۆ پەیداکردنی پارە بگرێتەبەر.

ئەوەی من هەستی پێدەکەم، بڕونۆ دەیەوێت بەردەوامبێت، بەڵام دەکرێت هەر شتێک رووبدات.

پێشتر تێلێگراف ئاشکرایکردبوو، هیلال ئامادەیە مووچەی هەفتانەی فێرناندێس بکاتە یەک ملیۆن پاوەند، واتە مووچەی مانگانەی دەبێتە چوار ملیۆن پاوەند و ساڵانەش دەبێتە 48 ملیۆن پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button