ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ ئەفسانەیەکی مانچێستەر یونایتد وازیهێنا

کاروانێکی 17 ساڵەی کۆتاییپێهێنا

Yariga App

یاریگا –

جۆنی ئیڤانس، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد بەیەکجار وازی لە یارییکردن هێنا و بووە سێیەم یاریزان لەم ماوەیەدا ئۆڵدترافۆرد جێبهێڵێت.

ئیڤانس دوێنێ هەینی دوا یاریی بە درێسی مان یونایتد بەرامبەر هەڵبژاردەی هۆنگ کۆنگ کرد.

ماوەیەکە باس لە داهاتووی ئیڤانس دەکرێت، هەرچەندە چەند یانەیەکی سعوودی بۆ گواستنەوەی ئامادەبوون، بەڵام بەرگریکارەکە وازی لەیارییکردن هێنا.

کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی ئایرلاندی باکوور لە دوو کاتی جیاوازدا لە مان یونایتد یارییکرد و یەکێکە لە دیارترین بەرگریکارانی 10 ساڵی رابردووی پرێمەرلیگ.

لە وەرزی 2007-08 شانبەشانی جێرارد پیکێ لە کەتیبەکەی سێر ئەلێکس فێرگسندا بوو، ئیڤانس دوای پێکانەکەی ریۆ فێردیناند، خۆی وەکو یەکێک لە باشترینەکان سەلماند.

ئیڤانس بەرهەمی ئەکادیمیای سەندرلاندە و بەدرێژایی کاروانی وەرزشی یاریی بۆ یانەکانی لێستەر سیتی، وێست بڕۆمیچ ئالبیۆن، رۆیاڵ ئانتڤیرپ کردووە.

بەرگریکارە ئایرلاندییەکە 241 یاریی لەگەڵ مان یونایتد کردووە و خاوەنی هەشت گۆڵ و حەفت ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button