ئیسپانیاگرنگترین

ئاتلێتیکۆ مەدرید گرێبەستی ئەفسانەیەکی نوێکردەوە

ئێل نینۆ یەکێکە لە ئایکۆنەکانی رۆخیبلانکۆس

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید پڕۆژەیەکی درێژمەودای لەگەڵ فێرناندۆ تۆرێس هەیە و گرێبەستەکەی نوێکردەوە.

تۆرێس، ئەستێرەی پێشووی یانە مەدریدییەکە و لیڤەرپوول و چێڵسی، گرێبەستەکەی وەکو راهێنەری تیمی دووەمی ئاتلێتیکۆ مەدرید تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 نوێکردەوە.

راهێنەرە 41 ساڵییەکە، لە هاوینی ساڵی 2022 بووە راهێنەری تیمی ژێر 19 ساڵانی ئاتلێتی و توانی دوو نازناوی لالیگا بەدەستبهێنێت و بگاتە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگی لاوان.

لە ساڵی 2024، تۆرێس کرایە راهێنەری تیمی دووەمی ئاتلێتیکۆ و بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە لەو یانەیە بەردەوام دەبێت.

تۆرێس لە ساڵی 2001 تاوەکو 2007 یاریی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد و یەکێکە لە ئەفسانەکانی لۆس رۆخیبلانکۆس. ئێل نینۆ لەگەڵ لیڤەرپوول و چێڵسی ژمارەیەک دەستکەوت بەدەستهێنا.

تۆرێس نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپالیگ، یۆرۆی و مۆندیالی لە کاروانی وەرزشیدا بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button